ئەلجوبەیر؛ ئەگەر ڕۆڵی ئێران لە هێرش بۆ سەر عەرەبستان بسەلمێت، وڵامی گونجاومان دەبێت

ئەلجوبەیر؛ ئەگەر ڕۆڵی ئێران لە هێرش بۆ سەر عەرەبستان بسەلمێت، وڵامی گونجاومان دەبێت

وەزیری ڕاوێژکار لە کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی دەڵێت؛ ئەگەری ڕۆڵی ئێران لە هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئەم وڵاتە لە پرۆسەی لێکۆڵینەوەکان بسەلمێت، ڕیاز هەنگاو و وڵامی گونجاوی لەو بارەوە دەبێت.

بە پێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆیتێرز، عادڵ ئەلجوبەیر ڕۆژی شەممە ٣٠ خەرمانان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی وتی؛ لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە هێرشەکەی ٢٣ی خەرمانان بۆ سەر عەرەبستان لە باکوورەوە ئەنجام دراوە و ئێران بەرپرسیاری ئەو هێرشەیە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند؛ "ئێمە دڵنیاین کە ئەم هێرش لە یەمەنەوە نەبووە. لە باکوورەوە بوو. لێکۆڵینەوەکان ئەمەیان سەلماندووە.”

ئەلجوبەیر ئاشکرای کرد؛ "شانشینی عەرەبستان هەونگاوی گونجاو بە پێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەنێت تا ئەمنییەت و سەقامگیری خۆی دابین بکات.”



ئه‌م بابه‌ته 147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:58:21/09/2019