سپا هەڕەشە دەکات؛ هێرش بۆ سەر ئێران، سنووردار نابێت

سپا هەڕەشە دەکات؛ هێرش بۆ سەر ئێران، سنووردار نابێت

حسێن سەلامی فەرماندەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕۆژی شەممە لە وتاربێژییەکی دا هۆشداری دا کە ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئێران، ئەو وڵاتەی کە هێرشی لێوە ئەنجام دەدرێت، دەبێت بە "مەیدانی سەرەکی شەڕـەکە.

سەلامی لە ڕۆژی کرانەوە "پیشانگای فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بەبارمەت گیراوەکانی سپاهەڕەشەی ئەوەی کە کە ئێران "وڵامی هەر هێرشێک دەکات کە بکرێتە سەر ئێران و باسی لەوە کرد کە لە ئەگەری هێرش بۆ سەر ئێران، هیچ شوێنێکی ئەمن بوونی نابێت.

بە دوای هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆی عەرەبستان، گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی بەرچاو توند بوویەوە

کۆمەڵێک لە فەرماندەکانی ئەرتەشی ئەمریکا ڕۆژی هەینی کۆمەڵێک بژاردەی سەربازییان خستە بەر دەم دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەرامبەر بە ئێراندا

هێرش بۆ سەر هەندێک شوێن و ناوەند و پاڵاوگە لە ئێران و هێرشی سایبێری بۆ سەر دام و دەزگا نەوتییەکانی ئێران پێشنیار کرابوون

ئەمڕۆ شەممە وتەبێژی وەزارەتی نەوتی ئێران، پرسی هێرشی سەرکەوتووانەی بۆ سەر دام و دەزگا نەوتییەکانی ئێرانی ڕەت کردەوە.

پێشووتر ڕۆیتێرز باسی لەوە کردبوو کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کۆمەڵێک هێرشی سایبێری بۆ سەر سیستمی نەوتی ئێران ئەنجام دراوە



ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:33:21/09/2019