ئێران/ زیاتر لە ٤ هەزار کەس لە ٣ مانگی هاوین دا لە جاددەکان گیانیان لە دەست داوە

ئێران/ زیاتر لە ٤ هەزار کەس لە ٣ مانگی هاوین دا لە جاددەکان گیانیان لە دەست داوە

سەرۆکی پۆلیسی هات و چۆی ئێران دەڵێت؛ بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان لە ٣ مانگی هاوینی ئەمساڵ نزیکەی چوار هەزار و ٣٠٠ کەس لە خەڵکی ئێران لە جاددەکان بە هۆی پێکدادان گیانیان لە دەست داوە. 

بە پێی ئامارەکان ١١٦ هەزار کەسیش بریندار بوون کە بەشێکی بەرچاوی ئەو بریندارانە کەم ئەندام بوون. 

کەماڵ هادیانفەڕ دەڵێت؛ ٣٩٪ پێکدادانەکان بە هۆی وەرگەڕان و خەو لێکەوتنی شۆفیرەکان لەم ٣ مانگەدا ڕوویان داوە و لە بەراورد لەگەڵ ئاماری پێنج مانگی ڕابردوو لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە، دەری دەخات کە قوربانیانی هات و وچۆ ٧٪ بەرز بۆتەوە. 

بە هۆی خراپی باری ئابووری خەڵکی ئێران، خەڵک ناچارە زۆرتر لە ئاستی توانای خۆیان کار بکەن و هەر بۆیەش ماندوویەتی و خەو لێکەوتن لە کاتی شۆفیری هۆکارێکی سەرەکی پێدادان و وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلەکان لە ئێران. جگە لەوە خراپی ڕێگاوبان و ناستانددار بوونی ئۆتۆمبیلەکان هۆکارەکانی دیکەی قوربانی لێ کەوتنەوە جاددەکانی ئێرانن.



ئه‌م بابه‌ته 130 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:23:21/09/2019