زیاتر لە ١٣٪ تووشبووان بە ماددە هۆشبەرەکان ئیدزیان هەیە

زیاتر لە ١٣٪ تووشبووان بە ماددە هۆشبەرەکان ئیدزیان هەیە

ئاسۆی ڕۆژ/ محەمەدی عەباسی بەڕێوەبەری گشتی دەرمان و پشتیوانی کۆمەڵایەتی ستادی وەستانەوە دژی ماددە هۆشبەرەکانی ئێران دەڵێت؛ بە پێی ئاماری وەزرارەتی تەندروستی ئێران ١٣.٨٪  گیرۆدە بووان بە ماددە هۆشبەرەکانی تەزریقی، تووشی ڤیرووسی ئێچ ئای وی (ئیدز)ن.  بە شێوەیەک ئەگەر کۆنترۆڵ نەکرێت دەچێت بەورەو ئیپیدێمی ئیدز. 

ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە نزیکەی ١٠٪ تووشبوان بە نەخۆشی ئیدز موعتادە تەزریقییەکان پێکی دێنن. 

بە پێی ئامارەکانی کۆماری ئیسلامی نزیکەی ٥٠٪ موعتادە تەزریقییەکان تووشی ئانتی بادی هێپاتیتی سی ن.

لە لایەکی دیکەوە مینو موحرەز، سەرۆک ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئیدز دەڵێت؛ سەرەڕای ئەوەی کە ئامارە ڕەسمییەکان ڕێژەی تووشبووان بە نەخۆشی ئیدزیان ٣٠ هەزار کەس ڕاگەیاندووە، ٦٠ هەزار کەسی دیکەش تووشی نەوخۆشی ئێچ ئای ڤی موسبەتن.

بە وتەی ناوبراو؛ بە شێوەی ڕەسمی ٣٠ هەزار نەخۆشی ئێچ ئای ڤی لە ئێران دۆزراونەتەوە کە لەم ڕێژەیە ٢٢هەزار کەس لە ٢٠٠ کلینیک و ناوەندی تەندروستی نەخۆشییە کردارییەکان دەرمان دەکرێن، بەڵام ڕێژەی تووشبووان بە ڤیروسی ئیچ ئای ڤی لە ئێران ٩٠ هەزار کەس دەخەملێنرێت. واتە ٦٠ هەزار کەسی دیکەی تووش بوو بەو ڤیرووسە لە ئێران نەدرۆزراونەتەوە. بە واتایەکی دیکە دوو لە سەر سێی تووشبووان بە ئیدز نەناسراون.

موحرەز بەرامبەر بە ڕەوتی ڕوو لە گەشەی تووشبووان بە نەخۆشی کوشەندەی ئیدز هۆشداری داوە و پێی لە سەر ئەوە دادەگرێت دەبێت بە بردنە سەرەوەی وریایی و وشیاری گەنجان لە بواری نەخۆشی ئیدز، پێش تەشەنە سەندی ئەم نەخۆشییە بگرین.

نەخۆشی ئیدز کە لە ڕێگەی ڤیرووسی ئێچ ئای ڤی مرۆڤ تووشی دەبێت و لە ڕێگای خوێن و کرداری سێکسییەوە دەگوازرێتەوە، نەخۆشییەکی کوشەندەیە. 

لە ئێران بەهۆی گیرۆدەبوونی ژمارەیەکی چەند میلیۆنی بە ماددە هۆشبەرەکان، لە ڕێگەی تەزریق و دەرزی دەگوازرێتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 267 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:47:21/09/2019