سەرۆکی ڕێکخراوی کاروباری کۆمەڵایەتی ئێران؛ ژنانی بێ حیجاب “بەرەڵڵا” و “بێ ئەخلاق”ن

سەرۆکی ڕێکخراوی کاروباری کۆمەڵایەتی ئێران؛ ژنانی بێ حیجاب “بەرەڵڵا” و “بێ ئەخلاق”ن

تەقی ڕۆستەم وەندی سەرۆکی ڕێکخراوی کاروباری کۆمەڵایەتی کۆماری ئیسلامی دەڵێت؛ ٨ بۆ ١٠٪ ژنان ئێران "بێ حیجابیپەرە پێ دەدەن.

ناوبراو دەڵێت؛ "بوونی بێ حیجابی و یان بەدپۆشین لە نێو ٨ بۆ ١٠٪ کۆمەڵگای ژنانی ئێران، ئاماژەیە بەوەی کە خواستی ئازادی پۆشین تایبەتە بە توێژێکی کەم کە زۆربەیان بەڕەڵڵا و بێ ئەخلاقن. ئەم ژنە بێ حیجابانە کە بەڕەڵلا و بێ ئەخلاقن سەرقاڵی پەرە پێدان بەوەن کە باقی ژنانی دیکەی ئێرانیش حیجاب لابەن و ببن بە بێ حیجاب”.

ئەم وتانەی بەرپرسێکی باڵای ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە پشت بەستن بە ئامارێکی ناڕوون و ناڕاست کە گۆیا تەنیا توێژێکی ٨ بۆ ١٠٪ ژنانی ئێران خوازیاری هەڵگرتنی یاسای حیجابی زۆرەملێن، دەرخەری دوو پێشێلکاری گەورەیە؛ یەکەم مافی ئەو ٨ بۆ ١٠٪ ژنانە کە خوازیاری ئازادی پۆشین و دووەم ئەو ئامارە ناڕاستە و بە پێی هەموو بەراوردێکی مەیدانی ڕێژەی ئەو ژن و کچانەی کە خوازیاری ئازادی پۆششن سەرو ٩٠٪ ژنانی ئێران پێک دێنن. جگە لە دوو خاڵەش وتەی ئەم بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی سووکایەتییە بەو کچ و ژنانەی کە خوازیاری ئازادی حیجاب کە بە "بەڕەڵڵاو "بێ ئەخلاقناویان دەبات.



ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:46:19/09/2019