فەرماندەیەکی سپا؛ ئەگەری شەڕی ئێران و ئەمریکا زۆرە

فەرماندەیەکی سپا؛ ئەگەری شەڕی ئێران و ئەمریکا زۆرە

ئاسۆی ڕۆژ/ فەرماندەیەکی هێزی هەوافەزای سپای پاسدارانی دەڵێت؛ نە ئێمە و نە ئەمریکاییەکان نیازی شەڕمان نییە، بەڵام هەندێک هێز کە لە مەیدانن و پێوەندیان بە ئێمەوە هەیە، دەست بدەنە کارێک کە ڕەنگە شەڕ دەست پێ بکات

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری تەسنیم عەلی جاجی زادە کە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی قسەی دەکرد وتی؛ ئێمە بەردەوام بۆمان بۆ شەڕێکی هەمە لایەنە ئامادە کردووە

فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپای پاسداران هەروەها جاریكی دیکە وتی کە هەموو  پایەگا ئەمریکاییەکان و کەشتییەکانیان تا مەودای ٢هەزاری کیلۆمیتری لە ژێر سەیترەی موشەکەکانی ئێمەدان

سپای پاسداران ڕۆژی ٣٠ی جۆزەردانی ئەمساڵ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکایی ناسراو بە گلۆبال هاوک ئێم کیون ٤ سی بەردایەوە. حاجی زادە دەڵێت؛ بەردانەوەی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بە فرمانی ئاتەش بە ئیختیار لە لایەن سپاوە ئەنجام درا.

ئاتەش بە ئیختیار، فەرمانێکی خامنەییە کە هەر کەس لە هەر شوێنێک بە تێگەیشتنی خۆی هەر کارێک بۆ دیفاع لە کۆماری ئیسلامی ئەنجامی بدا.

بە دوای ئەوەی کە پاڵاوگە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆی عەرەبستان لە لایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەوە هێرشیان کرایە سەر، پەنجەی تۆمەت بۆ ئێران ڕاکێشراوە

حوسییە شیعەکانی یەمەن بەرپرسایەتی ئەو هێرشانەی وەئەستۆ گرتووە، کۆماری ئیسلامی پشتیوانی تاقانە و سەرەکی حوسییەکانی یەمەن.

مایک پەمپێئۆ هۆشداری داوەتە ئێران کە دەبێت باجی ئەو زێدەڕۆییانەی بدات و لە لایەکی دیکەشەوە سێناتۆر لیندسی گراهام سێناتۆری کۆماریخوازی خوازیاری هێرش بۆ سەر پاڵاوگە نەوتییەکانی ئێرانە لە تۆڵەی هێرش بۆ سەر سەرچاوەیەکی گرنگی وزەی جیهان.

گراهام لەوبڕوایەدایە کە هێرش بۆ سەر پاڵاوگەکانی نەوتی ئێران، پشتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەشكێنێت.


ئه‌م بابه‌ته 175 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:11:15/09/2019