نتانیاهو؛ ئێران پاش پێزانینی ئیسرائیل بە دامەزراوە ناوکییەکەی “ئابادە” لە ناوی برد

نتانیاهو؛ ئێران پاش پێزانینی ئیسرائیل بە دامەزراوە ناوکییەکەی “ئابادە” لە ناوی برد

بنیامین نتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت کۆماری ئیسلامی "دامەزراوەیەکی ناوکیلە شاری ئابادەی لە باشووری ئێرانی دامەزراندبوو کە پاش ئەوەی لە لایەن ئیسرائیلەوە دۆزرایەوە، لەناوی بردووە.

بنیامین نتانیاهو ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خەرمانان لە "لەقاودانێکی نوێدەربارەی بەرنامە ناوکییەکەی کۆماری ئیسلامی ئەم بابەتەی بە پیشاندانی وێنەی ئاسمانی لەو شوێنە لە شاری ئابادە باس کرد

شاری ئابادە باکووری ترین شاری ئۆستانی فارس و لە باشووری ئۆستانی ئیسفەهاندا هەڵکەوتووە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کە لە شوێنی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە قسەی دەکرد وتی؛ دیکتاتۆری ئێران دەبێت بزانێت کە "ئێمە بەدوایەوەین و دەزانین کە چ کاتێک و لە کوێ چی بکەین.”

نتانیاهو وتی تاوتوێ کردنی بەڵگە ناوکییەکانی ئێران کە ئیسرائیل ساڵی ڕابردوو لە ناوچەی پیشەسازی "شوورئابادلە دەورووبەری تاران وەدەستی هێنابوو، باسی "دامەزراوەی ئابادەی لەقاو دا

نتانیاهو ڕەزبەری ساڵی پاریش لە هەفتاوسێهەمین دانیشتینی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بەم بەڵگانە و پیشاندانی دەروازەی ئەو بینایە لە "تورقوزئاباد” (شارۆچکەی فاتمییە لە جنووبی تاران) باسی لەوە کرد کە وڵاتەکەی لە چەند مانگ لەمەوبەرەوە زانیاری دەربارەی "ئەنباری نهێنی ناوکی ئێرانی لەو ناوچەیە بە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی داوە، بەڵام ئەو دامەزراوەیە هەوڵێکی نەداوە و لێکۆڵەرانی بۆ ئەو شوێنە نەناردووە

ئەم وتانەی نتانیاهو بە گاڵتەجاڕییەوە لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییەوە وڵام درایەوە، بەڵام هەواڵنیری ڕۆیتێرز ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی خەرمانان لە زار دیپلۆماتەکانەوە ڕاپۆرتی داوە کە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناکی لە چەند نموونەیەک لە تاقیکردنەوەکانی یۆرانیۆمی لەو ناوچەیە دۆزیوەتەوە.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی تاکوو ئێستا بەرامبەر بەم لێدوانانەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کاردانەوەیان نەبووە



ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:28:09/09/2019