بەرپرسێکی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دەربارەی گەمارۆ دژی ئێران چاوی بە ٧ بەرپرسی بانکی ئیماڕات کەوت

بەرپرسێکی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دەربارەی گەمارۆ دژی ئێران چاوی بە ٧ بەرپرسی بانکی ئیماڕات کەوت

سیگال مەندێلکێر، جێگری وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بۆ کاروبارەی تیرۆریزم و زانیاری ماڵی کە سەردانی ئیماڕاتی یەکگرتووی عەرەبی کردووە، ڕۆژی دوو شەممە ١٨ی خەرمانان بە مەبەستی تەسکتر کردنەوەی بازنەی گەمارۆکان دژی ئێران چاوی بە بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی ئیماڕاتی کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری بلۆمبێرگ، خاتوو مەندێلکێر لەم سەردانەی دا بە مەبەستی گوشاری زۆرتری ماڵی بۆ سەر ئێران، لە ماوەی ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کۆمپانیا کەشتیوانییەکان و بەڕێوەبەرانی باڵای ٧ بانکی ئیماڕاتی دیداری کرد

ناوبراو بەر لە سەردانەکەی بۆ سوئیس و ئیسرائیل بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دەسەڵاتی ئیماڕاتیش کۆ ببێتەوە

ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە لە ئەبووزەبی وتی؛ "ئێمە سەبارەت ڕێگاکانی وەستانەوەی هاوبەش لەگەڵ تیرۆریزم و پێدزەی ئاژاوەگێڕانەی ئێران لە ناوچەکە و لە جیهان وت و وێژ دەکەین.”

مەندێلکێر دەڵێت لە توێی سێ ڕاگەیەنراودا، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، زیاتر لە هەزار دامەزراوەی سەر بە ئێرانی خستۆتە لیستی گەمارۆکانییەوە



ئه‌م بابه‌ته 370 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:51:09/09/2019