لە ماوەی ٨ ساڵدا پێکەوەنانی ژیانی هاوبەش ٣٠٪ کەمی کردووە

لە ماوەی ٨ ساڵدا پێکەوەنانی ژیانی هاوبەش ٣٠٪ کەمی کردووە

سەرۆکی ئیدارەی تەندروستی، خێزان و قوتابخانەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت؛ لە ساڵی ١٣٨٩دا ٨٩٠ هەزار ئیزدواج و پێکەوەنانی ژیان لە ئێران تۆمار کراون کە ساڵانە ٦٪ کەمی کردووە و لە ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی ئەم ڕێژەیە بۆ ٦٦٠ دابەزیوە و چاوخشاندنێکی خێرا دەر دەکەوێت لە ماوەی ٨ ساڵدا لە ساڵی ٨٩ تا ساڵی ٩٦ پێکەوەنانی ژیانی هاوبەش لە ئێران ٣٠٪ کەمی کردووە. 

بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی کار، هاوکاری و خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی لە بەراورد لەگەڵ چوونە سەرەوەی ڕەوتی موجەرەد بوونی ڕەها لە نێوان ژنان و پیاوان بەرچاو دەکەوێت کە لە ماوەی ساڵەکانی ١٣٧٥ تا ٩٥ لەم ڕەوتەدا موجەرەد بوونی ڕەهای ژنان لە پیاوان زۆرتر بووە. بە شێوەیەک کە ساڵانی ئاماژە پێکراو ئەم دیاردەیە بۆ پیاوان دوو ئەوندەی ژنان بووە، بەڵام بۆ ژیان بۆتە سێ ئەوندەی جاران. لە ساڵی ١٣٧٥ موجەرەد بوونی ژنان پێش پیاوان کەوتووە و لە ساڵی ١٣٩٥ موجەرەد مانەوەی ژنان لە چاو پیاوان بۆتە ١.٦ ئەوندەی پیاوان. 

محمەد ئسیماعیل موتڵەق، سەرۆکی ئیدارەی تەندروستی، خێزان و قوتابخانەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت لە ئێستادا ١٣ میلیۆن گەنجی موجەرەد لە ئێران هەن کە لە تەمەنی ژن هێنان و مێرد کردن دان.

بێ ئاسۆی لە داهاتووی ژیانی هاوبەش لە بواری ئابوورییەوە لەمپەری سەرەکی گەنجان و لاوانی ئێران بۆ پێکەوە نەنانی ژیانی هاوبەش.


ئه‌م بابه‌ته 111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:28:31/08/2019