دەستگیری ٣ شارۆمەندی کورد لە مەریوان و بۆکان

دەستگیری ٣ شارۆمەندی کورد لە مەریوان و بۆکان


بە پێی هەواڵێک کە لە شارەکانی بۆکان و مەریوانەوە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژ گەیشتووە لە درێژەی دەستگیرییە بە لێشاوەوەکانی ئەم دواییانەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئاوایی "نیی سەر بە شاری مەریوان، دوو کەس لە لایەن هیزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستگیر کراون

ناوی ئەو کەسانە بریتین لە؛ "کارۆ کاوەتەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی عەبدوڵڵا و سینا جاست ٢٠ ساڵە.

بە پێی ئەو هەواڵە ناوبراوان بە دوای دەستگیری بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

 بە پێی هەواڵێکی دیکە لە شاری بۆکانەوە، شارۆمەندێکی دیکەی کورد بە ناوی مستەفا ڕەحیمی کە پێشووتر بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییە بەرهەڵستکارەکانی کۆماری ئیسلامی دەسگیر کرابوو، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە ٣ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی مەحکووم کراوە. ناوبراو دەستگیری و بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کراوە


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:59:27/08/2019