ئابووری ئێران/ هەناردەی پۆڵا ١٢٪ کەمی کردووە

ئابووری ئێران/ هەناردەی پۆڵا ١٢٪ کەمی کردووە

 

ئاسۆی ڕۆژ/ تاوتوێ کردنی ئاماری ١٠ کۆمپانیای گەورەی فوولادسازی لە خولی نەورۆز تا پووشپەڕی ئەمساڵ باس لەوە دەکات کە بە گشتی دوو میلیۆن ٢٤١ هەزار و ٣٢٦ تۆن هەناردە کراوە کە بە بەراورد لەگەڵ چوامر مانگی ساڵی ڕابردوو ١٢٪ دابەزیوە.

ئاماری کۆمپانیاکانی زەوب ئاهەن، فوولادی موبارەکە، خوستان، هۆرمزگان، خوراسان، بناو، چادۆرمەلوو، کاوەی جنووب، ئالیاژی و ئۆکسین دەری دەخات کە بە گشتی پووشپەڕی ئەمساڵ ٦٢٠ هەزار و ٥٨٩ تۆن هەناردەیان بووە کە بەرامبەر بە مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو ١٣٪ دابەزینی تۆمار کردووە.

ئەنجوومەنی بەرهەم هێنەرانی پۆڵای ئێرانیش لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ ئامارێکی بڵاو کردبوویەوە کە بە گشتی هەناردەی پۆڵای میانی (خاو) بە بەراورد لەگەڵ سێ مانگەی یەکەمی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی ٢٣٪ دابەزیوە.

پیشەسازی پۆڵا یەکێک لە بوارە گرنگەکانی هەناردەکاری ئێران جگە لە نەوتە کە لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆی خراوەتە سەر. ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هەر وڵاتێک ئەو کاڵا و بەرهەم ئێرانییانە بکڕێت دەکەوێتە بەر گەمارۆکانی ئەمریکا و سزا دەدرێت و هەر بۆیەش کڕیارە هەمیشەییەکانی پیشەسازی پۆڵای ئێران، چیتر پۆڵا لە ئێران ناکڕن.


ئه‌م بابه‌ته 261 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:33:24/08/2019