سنە/ فاتح مەردۆخ، ئاهەنگساز و پیانیستی کورد بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

سنە/ فاتح مەردۆخ، ئاهەنگساز و پیانیستی کورد بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ئاگۆست ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژ هونەرمەندی کورد کاک فاتیح مەردۆخی بەهۆی نەخۆشییەوە دڵی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.
کاک فاتیح ژەنیار و ئاهەنگسازی بەتوانای کورد کە هاوکات گۆرانیبێژێکی دەنگخۆشیش بوو خاوەنی زیاتر لە ٢٥ گۆرانی و ٨ بەرهەمی بۆ پیانۆ لە کارنامەی هونەری خۆیدا تۆمار کردووە.
کاک فاتیح بە هۆی سیاسەتی هەڵاواردنی کۆماری ئیسلامی و بە دوای ئینقلابی فەرهەنگی کەوتە بە غەزەبی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و لە کار و هونەرەکەی دوور خرایەوە و بە هەژاری و دەست تەنگی ژیانی دەگوزەراند و سەرئەنجامیش هەر بە هەژاری سەری نایەوە. بەڵام سەربەرزی و ڕووسووری لە لای ویژانی خۆی و گەلەکەی ئەوی کردە یەکێک لە دەوڵەمەندترین هونەرمەندانی کورد.
بە پێی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان بەهۆی سووئی تەغزییە و خوێنڕێژی مەعیدە گیانی لە دەست داوە. 
کاک فاتیح هاودەورەی هونەرمەندانێکی وەک محەمەد نەجاڕ، محەمەد کێلەشینی، کامەران مەتەری، حەسەن ئەعزەم، حەمەی ئەعزەم، محەمەد کەچەڵیمان و بەهائەدین بەرزەنجی بوو. 
بەناوی کۆمیسیۆنی ناوەندی ڕاگەیاندنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی کاک فاتیح دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین. 

ئه‌م بابه‌ته 333 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:09:23/08/2019