خۆپیشاندان بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی دژی زەریف لە سوئێد

خۆپیشاندان بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی دژی زەریف لە سوئێد

ئاسۆی ڕۆژ\ کۆمەڵێک لە ئێرانیانی نیشتەجێی وڵاتی سوئێد دژ بە ناڕەزایەتی سەردانی جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەو ولاتە خۆپیشاندانی ئیعترازییان بەڕێوە برد. پۆلیسی سوئێد نزیکەی ٣٠ کەس لەو ناڕازیانی دەستگیر کرد.

ئەم خۆپیشاندەرە ناڕازییانە لە ماوەی ڕۆژانی بوونی زەریف لە سوئێد لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی سوئێد، پارلمان و دامەزراوەی 'سیپرێس" لە ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ گەلاوێژیش (٢٠ی ئاگۆست) بەردەوام بوو.

بە پێی هەواڵەکان نزیکەی ٣٠ کەس لە خۆپیشاندەرانی ئێرانی لە بەردەم دامەزراوەی "سیپریس" دەستگیر کران.

جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی کە ماوەیەک لەمەوبەر وێڕای خامنەیی و ئۆفیسەکەی خامنەیی و هەموو ئەو کەس و دامەزراوانەی لە لایەن خامنەییەوە دەست نیشان دەکرێن، لە لایەن وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکاوە خرایە لیستی گەمارۆکانی ئەو وڵاتەوە. زەریف لە دامەزراوەی توێژینەوەی ئاشتی نێونەتەوەیی ستۆکهۆڵم ناسراو ە "سیپریس" قسەی کرد و تێیدا هەڕەشەی لە سعوودیا و ئەمریکا کرد.

ناڕەزایەتی نەیارانی کۆماری ئیسلامی بوو بە گرنگترین هەواڵی هەواڵنێرییەکانی سوئێد و وای کرد نوێنەرانی حیزبە چەپەکان و حیزبی دەسەڵات داری سوئێد (سۆسیال دێمۆکرات) گوشار بۆ سەر ئێران زیاتر بکەن.

وەزیری دەرەوەی سوئێد لە لێدوانێکی بۆ هەواڵنێرییەکان ڕایگەیاند؛ زەریف لە سەر داوای ئێمە نەهاتووە بۆ سوئێد و خۆی داوای کردووە و ئێمەش پێمان باش بوو بیکەین بە دەرفەتێکی بۆ ڕەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.


ئه‌م بابه‌ته 118 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:46:22/08/2019