لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵ ٦٠٨ کەس لە ئاودا خنکاون

لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵ ٦٠٨ کەس لە ئاودا خنکاون

بە پێی ئاماری ڕیکخراوی پزشکی یاسایی ئێران لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵی هەتاوی ٦٠٨ کەس بە هۆی خنکان لە ئاودا گیانیان لە دەست داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم دامەزراوەیە ژمارەی خولی هاوشێوەی کاتی لە ساڵی ڕابردوو ٣٦٧ کەس بووە.

ئۆستانەکانی فارس ٦٠ کەس، خوزستان ٥٩ کەس و مازەندەران ٤٨ کەس زۆرترین ئاماری خنکان لە ئاویان لە ئێراندا بووە

لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوو ئەمە بەرزترین ڕێژەی خنکان لە ئێران دا بووە. پزیشکی یاسایی ئێران هۆکاری بەرز بوونەوەی ڕێژە خنکاوانی بە ڕوودانی سێلاو و لافاو لەو ناوچانە زانیوە

لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ئەم ساڵ ڕووبارەکان ٢٥٩ کەس تێیاندا خنکاون و پلەی یەکەمی گیان لە دەستدانەکانیان بە هۆی خنکانەوە بۆ خۆیان تۆمار کردووە

ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژ چەندین هەواڵی خنکانی خەڵکی کوردستان و بە تایبەتی لاوانی لە ڕووبارەکان و مەلەوانگەکان بڵاو کردۆتەوە کە بە پێی ئەو ئامارە بەشێکیان لە ڕاپۆرتی پزیشکی یاسایی ئێران بە هۆی بازنەی کاتی باس نەکراون

لە سەرەتای دەستپێکی وەرزی هاوین خەڵکی کوردستان بۆ بەسەر بردنی کاتی پشوو و گەشت بە هۆی نەبوونی مەلەوانگە و چاودێری لە لایەن مەلەوانانەوە و هەروەها بەرزی نرخی ئەو مەلەوانگانە بە ناچار ڕوویان دەکردە چۆم و ڕووبارەکان و بە داخەوە زۆرێک لە گەنجانی کوردستان لەو ئاوانەدا خنکاون


ئه‌م بابه‌ته 98 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:21:22/08/2019