کامیاران/ سووتانی دارستانەکانی مەجی ئاوا + وێنە

کامیاران/ سووتانی دارستانەکانی مەجی ئاوا + وێنە
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژ گەیشتووە، ڕۆژی ٢٧ی گەلاوێژی ١٣٩٨ی هەتاوی دارستان و شاخ و کێوەکانی ئاوایی مەجی ئاوای سەر بە ناوچەی مارنج و موچشی کامیاران ئاگری گرت و زیانێکی زۆری بەر خەڵکی ئاواییەکەی بەدواوە بووە.
بە پێی ئەو هەواڵە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و شاخ و کێوەکانی مەجی ئاوا ٢٨٠ سەر مەڕوماڵاتی خەڵکی ئاواییەکە لە ئاگردا سووتاون و شوانی ئەو ڕانە مەڕەش بە هۆی قورسی ئاستی سووتانەکەی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری سنە گوازراوەتەوە.
بە پێی ئەو هەواڵە یەکێک لە بەکرێگیراونی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئاگری لەو دارستان و شاخ و کێوانەی مەجی ئاوا بەرداوە.
ژینگەی کوردستان سامانێکی بەنرخی خەڵکی کوردستانە، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی پیلانی ڕەشی هەیە بۆ لەناو بردنی ئەو سامانە و ڕۆژ نییە کە هەواڵی سووتان و لەناوبردن و زیان بەرخستنی ژینگەی کوردستان لە لایەن بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی بڵاو نەبێتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 121 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:32:19/08/2019