ئاگر لە ئاوییەر بەردرایەوە

ئاگر لە ئاوییەر بەردرایەوە

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژ بۆ جارێکی دیکە دوانیوەڕۆی ڕۆژی دوو شەممە ١٤ی گەلاوێژ ئاگر لە "ئاوییەرشاخی شاری سنە بەر بوویەوە.

بۆ جارێکی دیکە خەڵکی شار و چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی سنە لە کوژاندنەوەی ئاگرەدا بەشدار بوون

جێی ئاماژەیە کۆماری ئیسلامی بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگە لە دارستانەکانی کوردستان و خۆشاردنەوەیان لەو دارستانانە بە ئەنقەست ئاگر لە دارستانەکانی کوردستان بەر دەدات.

بە پێی هەواڵەکان دارستانەکانی نێوان کرماشان ئیلام ئاگری تێبەر بوو و بۆ ماوەی چەند ڕۆژ بەردەوام بوو. جگە لە خەڵکی ئاسایی و ژینگەپارێزان، بە بیانووی سەخت بوونی شوێنەکە و نەبوونی ئیمکانات، دەسەڵات هیچ یارمەتییەکی بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە نەکرد، بەڵام هێزەکانی سپا لەو ناوچەیە جیگیری کرابوون


ئه‌م بابه‌ته 146 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:31:06/08/2019