ئەمریکا چینی بە دەستکاری کردنی بەهای “یوان” تۆمەتبار کرد

ئەمریکا چینی بە دەستکاری کردنی بەهای “یوان” تۆمەتبار کرد

بۆ یەکەم جار لە مێژووی چەند دەیەی ڕابردوو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە شێوەی ڕەسمی چینی خستە ئەو لیستە ڕەشی ئەو وڵاتانەی کە بەهای دراوی وڵاتەکەی لە بەرامبەر دۆلاردا دەستکاری دەکات و هەڕەشەی ئەوەی کرد کە بۆ وڵامدانەوە بەو سیاسەتانەی پێکەن، کۆمەڵێک هەنگاوی نوێ دەنێت.

نوێترین گرژی نێوان دوو وڵاتی ئابووری گەورەی جیهان پاش دانانی تەعرەفەی گومرکی لە سەر کاڵا و شمەکە چینییەکان لە لایەن واشینتۆن و لە لایەکی دیکەوە کەمکردنەوەی نرخی یوان لە لایەن پێکەنەوە، دەستی پێکردووە

١٠ پووشپەڕ دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە درێژەی گوشارەکانی بۆ سەر پێکەن، دەستکەوتەکانی بۆ ڕێکەوتننامەی بازرگانی لەگەڵی، ١٠٪ تەعرەفەی نوێی بۆ سەر ٣٠٠ میلیارد دۆلار کاڵای هاوردەی چینی دیاری کرد. لە هەمانکاتدا چین هەڕەشەی تۆڵە لێ کردنەوەی کرد و سەرەنجام ڕۆژی ١٤ی پووشپەڕ دەوڵەتی چینیش نرخی یۆانی لە بەرامبەر دۆلاردا دابەزاند. کارێک کە لە ماوەی ١١ ساڵی ڕابردوو بێ وێنە بووە

دەستکاری کردنی دەوڵەتی لە نرخی یوان بەردەوام لە لایەن سیاسەتمەدارانی ئەمریکاییەوە ڕەخنەی لێ گیراوە

یەکەی دراوی چین لە ئێستادا ١.٤ لە سەد دابەزیوە و لە ٧ یوان لە بەرامبەر یەک دۆلار بەرزتر بۆتەوە. بەڵام ئەم کارە لێرەدا کۆتایی نەهات و پێکەن ڕایگەیاندووە کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە وڵاتە یەکگرتووەکان ڕادەگرێت.


ڕاگەیاندنە ناوخۆییەکانی چین دەڵێن کە بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە دابەزاندنی نرخی یوانی بە "کاردانەوەیەکە بە تاکلایەنخوازی و پشتیوانی لە بەرهەمە ناوخۆییەکانزانیوە

چەند سەعات پاش ئەو هەواڵە، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕاگەیاندنەکەی بانکی ناوەندی چین هیچ گومانێکی نەهێشتۆتەوە کە دەوڵەی پێکەن نرخی یوانی دەستکاری کردووە

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دەڵێت ئەم کارەی دەوڵەتی چین بە مانای پێشێلکردنی بەلێنەکانی وەک ئەندامێکی گرووپی ٢٠ ئابووری گەورەی جیهانە

ڕۆیتێرز دەڵێت لە ڕوانگەی یاساییەوە ئەمریکا تۆمەتی ڕەسمی دەستکاری کردن لە نرخی دراو دەتوانیت ببێتە هۆی بەربەست دانان لە ئامادە بوونی ئەو وڵاتە (چین) لە گرێبەستە تەدارۆکاتی و خزمەتگوزارییەکانی ئەمریکا

دابەزاندنی نرخی یوان لە بەرامبەر دۆلاردا، دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەرهەمە چینییەکان لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان هەرزانتر دەبێت. لە هەمان کاتدا دەتوانێت ببێتە هۆی کەم کردنەوەی کاریگەری دانانی تەعرەفەی گومرکی نوێ لە لایەن ئەمریکاوە



ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:28:06/08/2019