ئێران/ جیاوازی چینایەتی ڕیکۆردی ١٦ ساڵەی شکاند

ئێران/ جیاوازی چینایەتی ڕیکۆردی ١٦ ساڵەی شکاند

تاوتوێ کردن و هاوتاکان دەریدەخەن ئێران لە زەریبی جینی لە ساڵەکانی ٢٠١٣، ٢٠١٤ لە پلەی ٦٧ی جیهان دابووە کە لە ماوەی چوار ساڵەیی دواییدا بە دابەزینی ٧ پلە، لە ساڵی ٢٠١٨دا لە پلەی ٧٥ی جیهاندا جێگیر بووە. 

شاخسی جینی یان زەریبی جینی خشتەیەکی ئابوورییە بۆ هەڵسەنگاندنی دابەشکردنی سەروەت و سامان لە نێو خەڵکدا. بەرزبوونەوەی ئەم زەریبە لە هەر وڵاتێک وەک دەرخەر و هێمای بەرز بوونی جیاوازی چینایەتی و نابەرابەری داهاتی ئەو وڵاتە لە بەرچاو دەگیردرێت.

تاوتوێ کردنی زانیارییەکانی بانکی ناوەندی ئێران دەریدەخات دوایین ئاماری ڕاگەیەنراوی زەریبی جینی لە لایەن ئەم دامەزراوە دەوڵەتییەی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی زەریبی جینی ٠.٤٠٠٨ بووە. بەڵام سەرەڕای ئاماری ڕەسمی لە لایەن بانکی ناوەندی، بەم دواییانە وەزارەتی کاروباری ئابووری و دارایی ڕایگەیاندووە کە زەریبی جینی لە ساڵی ٩٧ی هەتاوی لە چاو ساڵی ٩٦، ٣.١٪ گەشەی کردووە. 

بە پێیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم ئامارە، زەریبی جینی ساڵی ٩٧ گەیشتۆتە ٤١٣٢. جیێ ئاماژەیە کە ئەم ژمارەیە لە ماوەی ١٦ ساڵی ڕابردوو بێ وێنەیە، بە جۆرێک کە لە ساڵی ١٣٨٢ـەوە تا ئێستا هیچ ساڵێک زەریبی جینی بۆ سەروو .٤١ بەرز نەبووەتەوە. هەروەها لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوو کەمترین ڕێژەی زەریبی جینی تایبەتە بە ساڵی ١٣٩٠ـە کە زەریبی جینی گەیشتووەتە ٠.٣٧٥٠.

بە پێی ئەوەی لە خشتەکەدا بەرچاو دەکەوێت، نایەکسانی و کەلێنی چینایەتی لە دەوڵەتی ڕووحانی بە بەرزترین ڕێژە لە ماوەی ١٦ی ڕابردووی ئێرانی دا گەیشتووە.

سیاسەتە چەوت و هەڵەکانی کۆماری ئیسلامی تاقە هۆکاری ئەم ڕۆژڕەشییەی خەڵکی ئێران و قەیرانی یەک لە دوای یەکە ئابوورییەکانە کە داوێنی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی کۆمەڵگای ئێران دەگرێتەوە. 


ئه‌م بابه‌ته 117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:08:06/08/2019