ئێران هەڕەشەی کشانەوەی لە "بەرجام" دەکات

ئێران هەڕەشەی کشانەوەی لە

ئاسۆی ڕۆژ
وتەبێژی
ڕێکخراوی وزەی ناوکی ئێران دەڵێت ئەگەر لایەنە ئۆرووپاییەکانی ئەندام لە ڕێکەوتننامە ناوکییەکەی ئێران، تا مانگی داهاتوو بەڵێنەکانی خۆیان جێ بە جێ نەکەن، تاران "هەنگاوی سێهەمی کەم کردنەوەی پابەندی بە بەڵێنەکانیلە بەرجام دەخاتە بواری جێ بە جێ کردنەوە

بێهرووز کەماڵوەندی ڕۆژی دوو شەممە ١٤ی گەلاوێژ بە هەواڵنێرانی وتووە کە "لەم مانگەدا چاوەڕێی گۆڕانکاری دەبین، بەڵام لە ئێستا دا شتێک کە پێی دڵخۆش بین بۆ ئەوەی ئێران هەنگاوی سێهەم نەنێت، لە ئارادا نییە"

حەسەنی ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، ١٨ی گوڵانی ئەمساڵ ڕایگەیاند کە تاران پابەندی بە بەڵێنەکانی لە بەرجامدا کەم دەکاتەوە و ٦٠ ڕۆژی مۆڵەت دایە وڵاتە ئۆرووپاییەکان تا بەڵێنەکانیان لە بەرجامدا بەرامبەر بە ئێران جێ بە جێ بکەن، بە پێچەوانە کۆماری ئیسلامی قۆناغی دووەمی پاشەکشەی لە بەڵێنەکانی لە بەرجامدا دەخاتە بواری جێ بە جێ کردنەوە.

ئێران لە هەنگاوی یەکەم ڕایگەیاند کە ئیتر سنووردار بوونی پاشکەوتە یۆرانیۆمی پیتێنراوی لە ٣٠٠ کیلۆ پابەند نابێت. لە هەنگاوی دووەم ١٧ی پووشپەڕی ئەمساڵ خستە بواری جێ بە جێ کردنەوە و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی لە ٣.٦٧ لە سەد بۆ ٤.٥٪ بەرز کردەوە

کەماڵوەندی ڕایگەیاندووە؛ "کەم کردنەوەی پابەندی بە بەڵێنەکانی کۆماری ئیسلامی بەم مانایەیە کە لە ١٣٠ تۆن ئاوی قورس و ٣٠٠ کیلۆ یۆرانیۆمی پیتێنراو تێپەڕیووین و هەڕەشەی ئەوەی کرد؛ "ئەگەر لایەنی بەرامبەر هەنگاوێکی جیددی نەنێت، بە دڵنیاییەوە لە هەنگاوی سێهەم واتە قۆناغی سێهەم دەخەینە بواری جێ بە جێ کردنەوە. بەو شێوەیە تا بەرەوپێش بچین پابەندیمان بە بەڵێنەکانی بەرجام کەم دەکەینەوە و بە کردەوە شتێک بە ناوی ڕێکەوتننامەی ناوکی ئێران و شەش زلهێزی جیهانی ناسراو بە بەرجام لە ئارادا نابێت.”

لەوکاتەوە ئێران بەرەوڕووی کۆمەڵێک قەیرانی ئابووری بووەتەوە کە ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی بە "تیرۆریزمی ئابووری” دەزاننبە پێی هەندێک ڕاپۆرتی جیهانی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ ١٠٠ هەزار بۆشکە لە ڕۆژدا دابەزیوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە بەر لە گەمارۆکانی ئەمریکا، ئێران زیاتر لە ٢میلیۆن و ٨٠٠ هەزار بۆشکە نەوتی هەناردە دەکرد.
کۆڵەکەکانی ڕێکەوتنی شەش زلهێزی جیهانی لەگەڵ ئێران، پاش هاتنە دەرەوەی ئەمریکا لەو ڕێکەوتنە هەڵۆڵ بووە. ئەمریکا لە دوو قۆناغی ٩ مانگە کۆمەڵێک گەمارۆی دژی ئێران خستە بواری جێ بە جێ کردنەوە بۆ هێنانی ئەو پەڕی گوشار بۆ ئێران بۆ ڕازی کردنی بە ڕێکەوتننامەیەکی نوێ کە تێیدا دڵنیایی بداتە ئەمریکا بۆ ئەوەی ئێران هەرگیز دەستی بە چەکی ناوکی ناگات.
گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران کۆمەڵێک قەیرانی قووڵی ئابووری تووشی کۆماری ئیسلامی کردووە.


 



ئه‌م بابه‌ته 393 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:59:05/08/2019