ئاگری دارستانەکانی کوردستان بەردەوامە

ئاگری دارستانەکانی کوردستان بەردەوامە

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاگرێکی گەورە دارستانەکانی ناوچە کوردستانییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ناوچەی چوار لە پازدە کیلۆ باکووری ڕۆژئاوایی ئیلام لە سەر ڕێگەی ئیلام کرماشان بەربووە و تا ئێستاش (شەممە ١٢ی گەلاوێژ) بەردەوامە.

لە ڕاپۆرتەکانی پێشووی ئاسۆی ڕۆژ هەواڵی ئەو ئاگرکەوتنەوەمان بڵاو کردەوە کە بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، خەڵکی خۆجێی ناوچەکە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە کەوتوونەتە خۆ.

محەمەدی نەوزەری جێگری ئۆستانداری ئیلام دەربارەی کۆنترۆل نەکردنی ئاگرەکە وتوویەتی: بە هۆی کەمی کەرەستەی ئاگرکوژینەوە، "باو سەخت و دژوار بوونی شوێنەکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە

لە لایەکی دیکەوە باس لە جێگیر کردنی هێزەکانی سپای پاسداران لەو شوێنانە کراوە.

کۆماری ئیسلامی مێژوویەکی ڕەشی هەیە لە ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی کوردستان بە مەبەستی لەناو بردنی ئەو دارستانانە بە بیانووی ئەمنییەتییەوە.

سپای پاسداران لە ساڵانی ڕابردوو بە بیانووی ئەوەی کە ئەو دارستانانە حەشارگەی هێزی پێشمەرگەن ئاگری تێبەر دەدان و تەنانەت لەو ڕووداوانەدا ساڵی ڕابردوو کۆمەڵێک لە پارێزەرە مەدەنیی و چالاکانی ژینگەپارێزی کوردستان لە کاتی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرانەدا گیانیان لە دەست دا.



ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:56:03/08/2019