لە بەهاری ئەمساڵدا ٤٠٠ کرێکار گیانیان لە دەست داوە

لە بەهاری ئەمساڵدا ٤٠٠ کرێکار گیانیان لە دەست داوە

پێی ڕاگەیەنراوی پێوەندییە گشتییەکانی ڕیکخراوی پزیشکی یاسای ئێران، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ زیاتر لە ٤٠٠ کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان لە دەست داوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە تاران زۆرترین قوربانی بووە لەم بارەیەوە. بە پێی ڕێژەی حەشیمەتی هەر ئۆستانێک، ئۆستانەکانی بوشێهر بە ٤/٤ و پاشان یەزد بە ٣/٦ و تاران بە ٣ قوربانی لە هەر سەدهەزار کەس زۆرترین ڕێژەی مەرگییان بە هۆی نەبوونی ئیمنی لە شوێنی کار، بۆ خۆیان تۆمار کردووە.

جێی ئاماژەیە بەشێکی بەرچاوی ئەو قوربانیانە کورد. زۆربەیان ئەو خەڵکانەن کە بە هۆی نەبوونی دەرفەتی کار لە ئۆستان و شارەکانی خۆیان ڕوویان کردۆتە باقی ناوچەکانی دیکەی ئێران و ڕۆژانە بە هۆی نەبوونی ئیمینی لە شوێنی کار گیانیان لە دەست دەدەن.


ئه‌م بابه‌ته 359 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:53:03/08/2019