ئەمنیستی ئێنتێرناسیونال، قەمچی لێدانی گورانیبێژێکی کوردی مەحکووم کرد

ئەمنیستی ئێنتێرناسیونال، قەمچی لێدانی گورانیبێژێکی کوردی مەحکووم کرد

ڕیکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ئەمنیستی ئێتێرناسیونال بە توندی بەڕێوەبردنی حوکمی قەمچی لێدانی لە پەیمان میرزا زادە، گۆرانی بێژی کوردی خەڵکی ورمێی بە توندی مەحکووم کرد و ئەم حوکمەی بە "سزایەکی بێ بەزەییانەزانی کە "ناوەرۆکێکی دژە مرۆڤی سیستمی دادپەروەری ئێرانواتە "بەدامەرزراوە کردنی وەحشیگەری و کردنی بە یاسابەرجەستە دەکاتەوە.

دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی پێشووتر باسیان لەوە کردبوو کە پەیمان میرزا زادە، ڕۆژی یەکشەممە لە زیندانی ورمێ بە مەبەستێ جێ بە جێ کردنی سزاکەی گوازراوەتەوە و ١٠٠ قەمچی لێدراوە

بە دوای بەڕێوەبردی ئەم سزایە، پەیمان میرزا زادە کە تووشی ئازار و هەڵاوسانی پشت و قاچەکانی بووە، بە نووسینی نامەیەک مانگتن لە خواردنی ڕاگەیاندووە

پەیمان میرزا زادە پاش گۆرانی وتن لە زەماوەندێک لە کوردستانی تورکیا لە لایەن دادگای ورمێ وە بە "خواردنەوەی مەی، "هەوڵ دژی ئەمنییەتی ڕژیمو " تەبلیغ دژی ڕژیتۆمەتبار و بە دوو ساڵ زیندان و ١٠٠ قەمچی سزا درا.

ڕێکخراوی لێبوردنی نیونەتەوەیی لە بەیاننامەکەی خۆیدا باسی لەوە کردووە کە "هیچ پاساوێکی بۆ قەمچی لێدانی مرۆڤەکان بوونی نییە و سزای قەمچی لێدان، ئەشکەنجەیە و بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان ئەم کارە جینایەتەو جارێکی دیکە داوای لە کۆماری ئیسلامی کردووە بە لەبەرچاوگرتنی ئەندامییەتی لە میساقی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی و سیاسی "قەمچی لێدانو "باقی جۆرە سزا جەستەییەکانی وەک بڕینەوە یەکێک لە ئەندامانی لەش و چاو دەرهێنانهەڵبوەشێنێتەوە.

کۆماری ئیسلامی بە جێ بە جێ کردنی سزای جینایەتکارانە و گونجاندنیان لە یاسادا بە پێی شەریعەتی ئیسلامی، پێشێلکارترین مافەکانی مرۆڤە لە جیهاندا.



ئه‌م بابه‌ته 675 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:02:08:02/08/2019