بەرپرسێکی ئەمریکایی؛ زەریفێک لە سەر سریاڵێکی تەلەفزیۆنی سکاڵا بۆ رەهبەر دەبات، لایەنێکی گونجاو بۆ گفت و گۆ نییە

بەرپرسێکی ئەمریکایی؛ زەریفێک لە سەر سریاڵێکی تەلەفزیۆنی سکاڵا بۆ رەهبەر دەبات، لایەنێکی گونجاو بۆ گفت و گۆ نییە

بەرپرسێکی ئەمریکایی کە شەوی چوارشەممە لە سەر چوارشەممە گەمارۆی جەوادی زەریف وەزیری دەروەی ئێرانی لە لایەن وەزارەتی خەزێنەداری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای ڕاگەیاند بە ئاماژە بە سکاڵا نامەیەکی زەریف بۆ ڕێبەری کۆماری ئیسلامی وتی؛ ئەو بۆ دان و ستان لایەنێکی گونجاو نییە.”

ئەم بەرپرسە ئەمریکاییە ناوی ئاشکرا نەکراوە، لە کۆنفرانسێکی تەلەیفوونی لەگەڵ گرووپێک لە هەواڵنێران، ڕایگەیاندووە کە زەریف "سیمای نێونەتەوەیی ئەم ڕژیمە، نوکی نێزەی دەزگای پروپاگاندا و گوازەرەوەی زانیاری ناڕاست لە پێوەند لەگەڵ چالاکییە گوماناوییەکانی کۆماری ئیسلامی، موشەکە بالیستیکەکان و تۆڕی تیرۆریستی تارانە.”

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانی ئەم بەرپرسە ئەمریکاییە کە دەقی تەواوی ڕۆژی پێنج شەممە بڵاو کرایەوە، دەڵێت؛ "ئەگەر بڕیار بێت کە لەگەڵ ئێران پێوەندی ڕەسمیمان هەبێت، خوازیاری پێوەندی لەگەڵ کەسێکین کە بڕیاردەرێکی گرنگ بێت.”

ئەم بەرپرسە هەروەها وتوویەتی؛ "بە بڕوای من، زەریف کە لە هەواڵەکانی ئەم هەفتەیە هەواڵی نامەی سکاڵائامێزی بۆ ڕێبەری کۆماری ئیسلامی نووسیوە، چونکا وێنەیەکی باشیان لەو لە سڕیاڵێکی تەلەفزیۆنی پیشان نەداوە، بژاردەیەکی جێی سرنجی سەرۆک کۆماری ئەمریکا نییە بۆ پێوەندی.

پێشووتر دۆناڵد ترامپ بە مەبەستی پێوەندی ڕاستەخۆ لەگەڵ شەخسی خامنەیی ژمارە تەلەیفوونێکی تایبەتی کۆشکی سپی دابوو بە باڵوێزخانەی سویس (پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە تاران). 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پەمپێئۆ بە سنووردار کردنی شوێنی هات و چۆکانی زەریف لە کۆبوونەوەیەکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک باسی لەوە کردبوو کە زەریف بۆیی نییە وەک "بەڕەڵڵالە شەقامەکانی نیۆیۆرک بخوولێتەوە.

زەریف پێشووتر بە هۆی سەردانی بێ پرسی بەشار ئەسەد بۆ تاران و پێشوازی کردنی لە لایەن قاسم سولەیمانی، دەستی لە کار کێشایەوە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو لە سڕیاڵێکی تەلەفزیۆنی بە ناوی "گاندۆ”   بڵاو دەبێتەوە کە لە ئەڵقەی ٢١ی ئەو سڕیاڵە خوشکەزای وەزیری دەرەوەی ئێران، وەک جاسووسی ئەمریکا دەناسرێت، جەوادی زەریف سکاڵانامەیەک ڕوو لە عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دەنووسێت.



ئه‌م بابه‌ته 1430 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:02:03:02/08/2019