بریتانیان جارێکیتر گۆڕینەوە نەوتهەڵگرەکانی ڕەت کردەوە

بریتانیان جارێکیتر گۆڕینەوە نەوتهەڵگرەکانی ڕەت کردەوە

بە درێژە کێشانی گرژیەییەکانی نێوان ئێران و بریتانیا لە سەر نەوتهەڵگرە دەست بە سەردا گیراوەکانی دوو وڵاتەکە، لەندەن جارێکی دیکە گۆڕینەوەی نەوتهەڵگرەکانی ڕەت کردەوە.

دۆمینیک ڕاب، وەزیری نوێی دەرەوەی بریتانیا، ڕۆژی پێنج شەممە وتی؛ "هەرچەشنە گۆڕینەوە یان وت و وێژ یان پێکەوە پێوەندی دانەوەی ئەم دوو نەوتهەڵگرە لە دەروەی بژاردەکانی بریتانیادایە.”

وەزیری دەرەوەی بریتانیا کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەک لە ئاسێ ئان لە تایلەندە وتی؛ ئێمە کەشتییەک کە بە شێوەی یاسایی ڕاگیراوە لەگەڵ کەشتییەک کە بە شێوەی نایاسایی دەستی بە سەردا گیراوە، ناگۆڕێنەوە.

هێزە دەریاییەکانی بریتانیا ١٣ی پووشپەڕ نەوتهەڵگێرک کە نەوتی ئێران بارکردبوو و و بە نیاز بوو بۆ سوویەی بگوازێتەوە، لە لایەن دەوڵەتی جەبەلولتارق کە لە لایەن بریتانیاوە پشتیوانی دەکرێت، ڕاگرت.

ڕۆژی ٢٨ی پووشپەڕ سپای پاسداران ڕایگەیاند کە دەستی بە سەر نەوتهەڵگری ئێستنا ئیمپرۆی لە تەنگەی هۆرمزدا گرتووە

برتیانیا شوێنی دەست بە سەردا گرتنی ئەم نەوتهەڵگرەی لە ئاوە ئازادە نێونەتەوەییەکان لە دەریای عومان ڕاگەیاند و ئەو کارەی کۆماری ئیسلامی بە "چەتەی دەریای حکومەتیزانی.



ئه‌م بابه‌ته 582 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:01:56:02/08/2019