بەڕیوەبەری گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی تا ٢ مانگی دیکە دیاری دەکرێت

بەڕیوەبەری گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی تا ٢ مانگی دیکە دیاری دەکرێت

بە دوای مەرگی یوکیا ئامانۆ، بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی ئەم دامەزراوەیە ڕایگەیاندووە کە بەڕێوەبەری نوێی ئەم ڕێکخراوەیە تا مانگی ئۆکتۆبر (٢ مانگی دیکە)هەڵدەبژێرێت.

ئەنجوومەنی دەسەڵاتدارانی ئاژانس پاش کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنج شەممە لە توێی ڕاگەیاندنێک خشتەی کاتی دیاریکردنی بەڕێوەبەری گشتی نوێی ڕاگەیاندن

بەپێی ئەم بەیاننامەیە، خۆبەربژێر کردن تا پێنجی سێپتامبر بەردەوامە و بەڕێوەبەری نوێی لە مانگی ئۆکتۆبر دیاری دەکرێت و لانی کەم تا ژانوییەی کارەکانی دەست پێ دەکات.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە هەندێک لە ئەندامانی ئەنجوومەی دەسەڵاتدارانی ئاژانس لە سەر خشتەی کاتەکە ناکۆکن. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا پەلەیەتی بۆ ئەوەی هەرچی زووتر بەڕێوەبەری نوێ دیاری بکرێت. ڕووسیە دەڵێت کە دەبێت پرۆسەکە بە شێنەیی بێت بۆ ئەوەی هەموو وڵاتان بتوانن لە بەربژێری دڵخوازیان خۆیان پشتیوانی بکەن

بەڕێوەبەری نوێی ئاژانس لە دۆخێکدا ڕێبەری ئەم دامەزراوەیە دەگرێتە ئەستۆ کە کێشە دۆسییەی ناوکی کۆماری ئیسلامی و چارەنووسی بەرجام ئاڵەنگارییەکی (چالنج) گەورەی ئەو ڕێکخراوەیەیە.

یوکیا ئامانۆ کە لە ساڵی ٢٠٠٥ سەرۆکایەتی ئەو ڕێکخراوەیەی لە ئەستۆ بوو لە تەمەنی ٧٢ ساڵی دا مرد. لە دوو هەفتە لەمەوبەرەوە کۆرنێڵ فێروتسا، جێگری هەفتەی ڕابردوو ئەنجوومەنی دەسەڵاتدارانی ئاژانس، وەک جێگرەوەی کاتی ئامانۆ دەست نیشان کراوە



ئه‌م بابه‌ته 600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:01:54:02/08/2019