ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا باس لە مەرگی حەمزە، کوڕێ ئۆسامە بن لادەن دەکەن

ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا باس لە مەرگی حەمزە، کوڕێ ئۆسامە بن لادەن دەکەن

باس لە حەمزە بن لادەن وەک ڕێبەری داهاتووی ئەلقاعیدە دەکرا. ئەو خوازیاری یەکێتی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە بوو و فرمانی جهادی بۆ ئازاد کردنی فەلەستین و ڕووخاندنی شانشینی سعوودیا کردبوو. ئێستا باس لەوە دەکریت حەمزە من لادەن کوژراوە.

ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا باس لە کوژرانی حەمزە بن لادەن، کوڕە ٣٠ ساڵەکەی ئۆسامە بن لادەن دەکەن. ئەو یەکێک لە ٢٠ منداڵەکانی ئۆسامە بن لادەنە. پاش مەرگی بن لادەن وەک جێگرەوەی ڕێبەری ئێستای ئەلقاعیدە ئەیمەن ئەلزەواهری دەکرا.

هەواڵی مەرگی حەمزە بن لادەن سەرەتا لە لایەن کاناڵی تەلەفزیۆنی "ئێن بی سیئەمریکاوە لە زار سێ سەرچاوەی ئاگادار، بڵاو کرایەوە. ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزیش هەر ئەو هەواڵەی لە زار دوو کەس لە بەرپرسانی دەوڵەتی ئەمریکا بڵاو کردەوە.

ئەمە لە حاڵیکدایە کە دۆناڵد ترامپ لە وڵامی پرسیارێکی هەواڵنێران دەربارەی هەواڵی کوشتنی حەمزە بن لادەن، هیچ زانیارییەکی نەدرکاند.

وردەکاری ورد دەربارەی کات و شوێنی کوژرانی حەمزە بن لادەن بڵاو نەکراوەتەوە. تەنیا وتراوە کە لە میانەی عەمەلیاتێکی سەربازی بە بەشداری ئەمریکا کوژراوە. هەندێک لە زانیارییەکانیش باس لەوە دەکەن کە حەمزە بن لادەن دوو ساڵ لەمەوبەر کوژراوە



ئه‌م بابه‌ته 601 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:01:52:02/08/2019