خامنەیی تۆمەتی “واژۆی لێکتێگەیشتن نامەی نهێنی گۆڕینەوە زانیاری” لەگەڵ ئۆرووپا دەداتە پاڵ ڕووحانی

خامنەیی تۆمەتی “واژۆی لێکتێگەیشتن نامەی نهێنی گۆڕینەوە زانیاری” لەگەڵ ئۆرووپا دەداتە پاڵ ڕووحانی


ڕاگەیاندنەکانە توندڕەوەکان، دەوڵەتی ڕووحانییان بەوە تۆمەتبار کردووە "واژۆی لێکتێگەیشتن نامەی نهێنی گۆڕینەوەی زانیاریلەگەڵ ئۆرووپای کردووە. ئەوان ئینستێکسیان بە ئامرازێک بۆ کۆکردنەوەی زانیاری ئابووری ئێران دەزانن. ئۆرووپا لە سەر  پێویستی "زانیاری دەربارەی ناسنامەی مشتەریپێکداگری دەکەن

پاش دانیشتنەکەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام و "بەسوودناوزەد کردنی لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەندێک لە ڕاگەیاندنە توندڕەوەکانی سەر بە خامنەیی، هێرشیان کردە سەر ئینستێکس و ئەویان بە ئامرازێک بۆ کۆکردنەوەی زانیاری ئابووری ئێران دەزانن و پێیان وایە کە لە گەمارۆکانی ئەمریکا کاریگەرتر و هاوکات باسیان لە "لێکتێگەیشتن نامەیەکی نهێنی بۆ گۆڕینەوەی زانیاریلە لایەن لایەنێکی ئێرانی و ئۆرووپاییەکان کردووە.

یەکێتی ئۆرووپا پاش هاتنە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتننامەی ناوکی، بە مەبەستی دەربازکردنی بەرجام، سازوکارێکی تایبەتی ماڵی بۆ بازرگانی و تجارەت لەگەڵ ئێران بە بێ دۆلار پێشنیار کردووە کە بە ئینستێکس دەناسرێت. بەڵام ئەم سازوکارە ماڵییە بەم دواییانە پاش ساڵێک ڕێ کەوت و یەکەم معاملەکانی لەگەڵ ئێران دەست پێکرد کە معاملە نەوتییەکان لەخۆ نەگرتووە

کۆماری ئیسلامی ئەم هەوڵەی ئۆرووپا بە پێی پێویست نازانێت و لە ناڕەزایەتی بەو کەمکارییە ئۆرووپا تا ئێستا لە دوو قۆناغدا دەستی کردووە بە پاشگەز بوونەوەی لە بەڵێنەکانی لە بەرجامدا. تاران ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری جێ بە جێ نەبوونی داواکارییەکانی "هەنگاوی سێهەمیشهەڵدەگرێت.

هێرشی ڕاگەیاندنەکانی سەر بە خامنەیی و لەوانە ڕۆژنامەی کەیهان، جام جەم و هەواڵنێری فارس بۆ سەر ئینستێکس و هۆشدارییان بە دەوڵەتی ڕووحانی بە پێی قسەکانی ئەم دواییانەی فێدێریکا موگیرینیە کە وتبووی یەکێتی ئۆرووپا بۆ زۆر گرنگە کە ناسنامەی مشتەرییەکانی بزانێت و ئەوەش مەرجی ئۆرووپایە بۆ ئەم کاناڵە ماڵییە.

موگیرینی ٣٠ پووشپەڕی ڕابردوو بە ئاماژە بە دەستبەکار بوونی یەکەم چالاکییەکانی ئینستێکس، باسی لەوە کردبوو کە هۆی درەنگ کەوتنی دەستپێکی چالاکییەکەی ئەوە بووە کە؛ ئینستێکس ساز و کارێکە کە دەبێت لە پێوەند لەگەڵ ناسنامەی مشتەرییەکانی و زانیاری لە سەریان دەبێت زۆر وریا بێت.”

ئەمریکا و ئۆرووپا دەربارەی ئاژاوەگێڕی و هەوڵە تێکدەرانەکانی ڕژیمی تاران لە ناوچەکە و تەنانەت لە ئۆرووپاش هاوڕان و پێیان وایە پارەی زۆری نەوت دەستی ئەم ڕژیمەی بۆ بەردەوام بوون لەو ئاژاوەگێڕییە شەڕەنگێزییانەی ئاوەڵا هێشتۆتەوە و دەبێت، دەستی ئێران لەوبارەیەوە ببەستنەوە


ئه‌م بابه‌ته 63 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:47:30/07/2019