بازرگانی دوو لایەنەی چین و ئێران ٢٨٪ دابەزیوە

بازرگانی دوو لایەنەی چین و ئێران ٢٨٪ دابەزیوە

نوێترین ئامارەکانی گومرکی چین دەری دەخات کە بازرگانی و تیجارەتی دوو لایەنەی ئەم وڵاتە لەگەڵکۆماری ئیسلامی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ (٢٠١٩لە چاو خولی هاوشێوەی ساڵی پار دابەزینیبەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە

چین لە ماوەیەدا بە گشتی چوارمیلیارد و ٥٥٢ میلیۆن دۆلار هەناردەی بۆ ئێران بووە کە لە چاوخولی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٤٦ لە سەد دابەزیوە و هاوردەی ئەم وڵاتەش لەئێرانەوە لەم خولەدا ٢٨٪ دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە و دابەزیوە بۆ هەشت میلیارد و ١٣١ میلیۆندۆلار.

گرنگی چین لە بازرگانی لەگەڵ ئێڕان بۆ ئەم خاڵە سەرەکییە دەگەڕێتەوە کە نە تەنیا گەورەترینشەریکی بازرگانی ئێرانە، بەڵکوو گەورەترین هاوردەکاری نەوت ئێرانیش بوو و تەنانەت پاش نوێنەکردنەوە مۆڵەتە نەوتییەکانی ئەمریکا بۆ مشتەرییەکانی نەوتی ئێران لە گوڵانی ئەمساڵدا،هاوردەی نەوتی ئێران ئەگەرچی سنووردار بەڵام لێی بەردەوام بوو.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕۆژی دوو شەممە ٣١ی جۆزەردان کۆمپانیای "ژوهی ژن رانگیچین و خاتوو یومین لی، بەڕێوەبەری ئەوەی بەهۆی بەردەوامی دان بە هاوردەکردنی نەوتیئێران خستە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوەهەوڵێک کە توندی لە لایەن دەوڵەتی پێکەنەوەبەرەوڕوو بوویەوەئەمە لە حاڵێکدایە کە کۆمپانیایی رفینیتۆ (کۆمپانیای شوێن پێ هەگرتنینەوتهەڵگرەکانباس لەوە دەکات کە شەش حەوتوو لەمەوبەر نەوتهەڵگرێکی ئێرانی باری نەوتیلە ئێران وەرگرتووە.

ئەگەرچی بە پێی ئاماری باقی کۆمپانیاکانی دیکەی شوێن پێ هەڵگرتنی نەوتهەڵگرەکان و لەوان"کۆپلێر، کۆمپانیای سینوپێک و "سی ئێن پی سی” چینیش لە بری قەرزەکانیان لە ئێران،لەماوەی مانگی ڕابردوودا ١٨٦ هەزار بۆشکە نەوتیان لە ئێران وەرگرتووە، بەڵام ئەم بارە نەکڕاوە،بەڵکوو ئێران لە بری قەرز بەم کۆمپانیایە بۆ گەشەی مەیدانی ئازادگان و یادآوران، بە پێیڕێکەوتنی پێشوو لە بری پارەی کاش، نەوتی پێ داون.

چین هەروەها لە مانگی مەی دا ٢٩٩ هەزار بۆشکەی نەوتی ئێرانی هاوردە کردبوو، بەڵام بەشیبەرچاوی ئەو نەوتە، بەر لە کۆتایی هاتنی مۆڵەتی لێخۆشبوونە نەوتییەکانی ئەمریکا کڕابوون وبار کرابوون.

وردەکاری ئامارەکانی گومرکی چین ڕۆژی سێ شەممە یەکی گەلاوێژ لە ماڵپەڕی ڕەسمی خۆی دابڵاو کردۆتەوە کە دەری دەخات کە کۆی هەناردەکراوی ئێران (بە نەوتی و غەیرە نەوتییەوەبۆئەو وڵاتە لە مانگی ژوەن دا بۆ نزیکەی ٩٦٠ میلیۆن دۆلار دابەزیوە کە لانی کەم لە ماوەی دەساڵی ڕابردوو دا بێ وێنە بووە.

ئامارەکان گومرکی چین باس لەوە دەکات کە کۆی بازرگانی دەرەکی ئەم وڵاتە لە شەش مانگیسەرەتای ئەمساڵ دا بۆ دوو تریلیۆن و ١٦١ میلیارد دۆلار کە زیاتر لە ٥٤٪ی ئەو ڕێژەیە چینهەناردەی کردووە

هەناردەی چین لەم ماوەیەدا لە چاو خولی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو تا ڕادەیەک یەکسانە، بەڵامهاوردەی چین ٤.٣ ٪ دابەزیوە کە زۆرتر بە هۆی شەڕی تەعرەفە گومرکییەکانە لەگەڵ ئەمریکا

کۆی بازرگانی چین لەگەڵ ئێران نزیکەی ٠.٦٪ کۆی گشتی بازرگانی چینە کە ئەمە ژمارەیەکیئەوتۆ نییە.

لە وردەکاری ئاماری گومرگی چین دا هاتووە کە بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین لە نیوەی یەکەمیئەمساڵ بۆ زیاتر لە ٢٥٨ میلیارد دۆلار دابەزیوە کە ١٤٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵامبەمحاڵەشەوە بازرگانی چین و ئەمریکا زیاتر لە ٢١ ئەوندەی بازرگانی لەگەڵ ئێرانە

ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە هەناردەی چین بۆ ئەمریکا لەم ماوەیەدا ٦٪  و هاوردەی لەئەمریکاوە نزیک بە ٣٠٪ دابەزیون

سەرچاوە؛ گومرک چین، رفینیتۆ، کۆپلیر، ڕادیۆ فەردا


ئه‌م بابه‌ته 91 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:12:52:24/07/2019