کرماشان/ لاوێکی تەمەن ۲٤ساڵ لە تاقۆسان گیانی لەدەستدا

کرماشان/ لاوێکی تەمەن ۲٤ساڵ لە تاقۆسان گیانی لەدەستدا
بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ۳۰ی پووشپەڕ لاوێکی تەمەن ۲٤ساڵ
لەکاتی شاخەوانیدا گیانی لە دەست دا.
ناسنامەی ئەو شاخەوانە بۆ ئاسۆی ڕۆژ ڕوون نەبۆتەوە.
بە پێی شایەتێکی ڕووداوەکە ئەم شاخەوانە گەنجە ٢٤ ساڵەیە لە بەرزاییەکان تاقۆسان لە کاتی شاخەوانی کەوتۆتە خوارەوە و گیانی لە دەست داوە.
یەکێک لە سەرقاڵییە بە سوودەکان بۆ گەنجان وەرزش کردنە، بەڵام بە هۆی نەبوونی ئیمنی شوێنی وەرزشی بە تایبەتی وەرزشی شاخەوانی شاهیدی گیان لە دەست دانی گەنجانی وڵاتەکەمان دەبین. بەرپرسی یەکەمی هەموو کەم و کوڕییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و بەرپرسەکانییەتی.

ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:44:22/07/2019