کوژران و بریندار بوونی ٨ کۆڵبەر لە سنوری چاڵدێران

کوژران و بریندار بوونی ٨ کۆڵبەر لە سنوری چاڵدێران
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە  لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سنووری چاڵدێران دەستەیەک لەکۆڵبەران دەکەونە بەر دەستڕێژی گولەی هێزە نزامیەکانێ سەر سنوور بەو هۆیەوە ۲ کۆڵبەر گیان لەدەست دەدەن و ٥ کەسێ تریش برینداردەبن .
 ناوی کۆڵبەرە کوژراوەکان"علی" خەڵکی ئاوایی( عیسی گل)و"میلاد حوسێن زادە" تەمەن ۲۳ساڵ ڕاگەیاندراوە و بریندارەکانیش"محمود میرزایی "ئازاد یاستاری" محمد علی هولی"حەسەن عجمی" ئومێد عەلی هلی" ڕاگەیاندراوە.
 جێگەی ئاماژەیە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی چاڵدێرانن بەمەبەستی چارەسەر
بە پێی هەواڵێکی دیکە لە نەوسوودەوە کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە بەرە بەیانی ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی۳۱ پوشپەڕ بەهۆی تەقەی هێزە نزامیەکانی ڕژیم لە نەسوود کۆڵبەرێک بەناوی "هادی حیدەری"خەڵکی ئاوایی( زیران) دانیشتوی شاری جوانڕۆ بریندار بوو بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆ کرا.
جێگەی باسە بەهۆی خراپی ئابووری و سەختی ژیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵکی ناچارن دەست بدەنە کاری کۆڵبەری کە ڕۆژانە بە دەیان کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەنزامیەکانی ڕیژیم دەبنە قوربانی.

ئه‌م بابه‌ته 70 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:35:22/07/2019