ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی ئێران، سکاڵای لە سەر نوێنەرێکی مەجلیسی بە هۆی هێنانە گۆڕیی “وت و وێژ” لەگەڵ ئەمریکا، تۆمار کرد

ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی ئێران، سکاڵای لە سەر نوێنەرێکی مەجلیسی بە هۆی هێنانە گۆڕیی “وت و وێژ” لەگەڵ ئەمریکا، تۆمار کرد

حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە، نوێنەری مەجلیسی شوورای ئیسلامی بە هۆی لێدوانەکانی دەربارەی وت و وێژ لەگەڵ ئەمریکا لە لایەن ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامییەوە سکاڵای لە سەر تۆمار کراوە.

فەلاحەت پیشە سەرسووڕمانی خۆی لەو سکاڵایە ڕاگەیاندووە.

نوێنەری مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە ئیسلام ئابادی غەرب کە ماوەیەک لەمەو بەر سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی ئێران بوو، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی پووشپەڕ ڕایگەیاندووە کە لە لایەن شورای عالی امنیت ملی یەوە سکاڵای لە سەر تۆمار کراوە. 

هۆی ئەم سکاڵایەش لە لایەن ئەو ناوەندەوە لێدوانەکانی دەربارەی وت و وێژ لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیەنراوە. ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی بە پشت بەستن بە لێدوانێکی ناوبراو لەو بڕوایە دایە کە فەلاحەت پیشە وتوویەتی کە کۆماری ئیسلامی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی وت و وێژ بکات.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە چاوەڕێی پێوەندییەکی تەلەیفوونی ئێرانییەکانە بۆ وت و وێژ کە خامنەیی وتوویەتی کە وت ووێژ لەگەڵ ئەمریکا "ژەهرە”، لێدوانی فەلاحەت پیشە لە پێناو داواکارییەکەی ترامپ و پێچەوانەی وتەکانی خامنەیی لێک دراوەتەوە.

گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە دوای هێرش بۆ سەر نەوتهەڵگر لە کەنداو و ناردنی چەند ناوی شەڕکەری ئەمریکایی بۆ ناوچەکە توند بۆتەوە. دۆناڵد ترامپ ئێران بە بەرپرسی هێرش بۆ سەر نەوتهەڵگرەکان دەزانێت. بەوحاڵەشەوە مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئەگەر ئێران دەیەوێت وەک وەڵاتێکی ئاسایی هەڵسووکەوت بکات ئەمریکا ئامادەیە لەگەڵی وت و وێژ بکات. 



ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:55:22/07/2019