سەرۆکی گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی مرد

سەرۆکی گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی مرد

یوکیا ئامانۆ، سەرۆکی گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی، کە پێشووتر لە چەند ڕاپۆرتێکدا ئەگەری دەست لە کارکێشانەوەی لە پۆستەکەی بە هۆی نەخۆشییەوە، بڵاو کرابوویەوە، لە تەمەنی ٧٢ ساڵەییدا دڵی لە لێدان کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی لە یادداشتێک دا ڕوو لە ئەندامانی دەسەڵات داری ئاژانس، هەواڵی مەرگی ئامانۆی ڕاگەیاندووە. 

هێشتا وردەکاری دەربارەی هۆی مەرگ و کاتی ئامانۆ بڵاو نەکراوەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتەکان ئامانۆ لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو لە چەندین کۆبوونەوەی گرنگی ئاژانسی بە هۆی نەخۆشییەوە بەشدار نەبووە. 

لە دانیشتنی مانگی گرووپی بیلدیربێرگ لە واشینتۆن باس لەوە کرابوو کە پلانیان هەیە بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی ئامانۆ.

ئامانۆ دیپلۆماتێکی ژاپۆنی بوو کە پاش محەمەد ئەلبەرادعی و بە دەنگی ئەندامان وەک پێنجەمین سەرۆکی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی هەڵبژێردرا. 



ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:18:22/07/2019