کۆمەڵێک تویتێری ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی داخران

کۆمەڵێک تویتێری ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی داخران

کۆمەڵێک لە تویتێری ڕاگەیاندنەکانی دەسەڵاتی ئێران لەوانە هەواڵنێری ئیرنا، باشگای هەواڵنێرانی جەوانی سەر بە دەزگای دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی و هەواڵنیری مێهر و هەندێک لە کەسە نزیکەکانی کۆماری ئیسلامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتێر لەکار خران.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە تویتێری "ریحانە” سەر بە نووسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی خامنەیی و تویتێری "مهر دیپلماسی” هەواڵنێری میهر، وێڕای ئاکانتی هەواڵنێری ئیرنا، ڕۆژنامەی جامی جەم و باشگای هەواڵنێرای سەر بە دەزگای دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی و هەروەها کۆمەڵێک کەسی وەک "عەلی ئەکبەر رائفی پوور” کە زۆر لە کۆماری ئیسلامی نزیکە، لەکار خراون.

هەواڵنێری فەڕانسە هۆی ئەم هەوڵەی تویتێری ناردنی کۆمەڵێک پەیام بۆ ئازاری بەهاییەکان لە لایەن ئەم ئەکاونتانە ڕاگەیاندووە. لە لایەکی دیکەشەوە یەکێک لە بەرپرسانی تویتێر بە بی بی سی ڕاگەیاندووە کە هۆی داخرانی ئەم ئەکاونتانە بە هۆی "ئازار و ئەزییەتی هاوئاهەنگ و پلان بۆ دارێژراو دژی کۆمەڵگای بەهایی لە ئێران” ڕاگەیاندووە. ئەم بەرپرسەی تویتێری زانیارییەکی زۆرتری لەوبارەوە نەدرکاندووە. 

تویتێری جۆزەردانی ئەمساڵیش نزیکەی چوارهەزار و ٨٠٠ ئەکاونتی سەر بە بەرپرسانی ئێران بە تۆمەتی کەڵکاوەژوو وەرگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجە شەڕەنگێزییەکانی کۆماری ئیسلامی، داخران. بەڵام ئەمە یەکەم جارە کە بە هۆی ئازاری بەهاییەکانی ئێران، ئەم کۆمپانیایە، ئەکانتی بەرپرسانی ئێرانی دابخات.

بەهاییەکان لە ئێران دەکەونە بەر ئازاری ئەزییەت و ئازاری دەزگا حکوومەتییەکان. دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ و دەوڵەتی ئەمریکا چەندین جار ئازار و زیندانی کردنی پێڕەوانی کەمینەی ئایینی بەهاییەتیان لە ئێران مەحکووم کردووە. 



ئه‌م بابه‌ته 246 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:09:22/07/2019