٤٠ لە سەدی گوڵە بەرهەم هاتووەکان لە ئێران لە ناو دەچن

٤٠ لە سەدی گوڵە بەرهەم هاتووەکان لە ئێران لە ناو دەچن
بەڕێوەبەری گشتی یەکێتی وەبەرهێنەرانی گوڵ و گیا ڕایگەیاند بە هۆی نەبوونی ژێرخانی پێویست، ٤٠ لە سەدی گوڵ و گیای بەرهەم‌هاتوو لە ناودەچن.
ئیران لە پلەی ١٧ی جیهان لە بواری بەرهەم هێنانی گوڵ و گیادایە، بەڵام ساڵی ڕابردوو تەنیا ٩٨ میلیۆن دۆلار داهاتوو بووە لە هەرناردەکردنی گوڵ و ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئێران توانای زیاتر لە ٨٠٠ میلیۆن دۆلارمان لە ساڵدا هەبێت.
بەڕێوەبەری گشتی گوڵخانە‌کانی وەزارەتی کشت و کاڵی ئێران لەم پەیوەندەدا وتوویەتی؛ زۆرێک لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی گوڵ و گیا، بچووکن و بازاری ناوخۆییان کردۆتەوە ئامانج و بە هۆی ئەوەی کە بەرهەم هێنانی گوڵ و گیا بە بەرهەمهێنەران تێچووی زۆر دەبات، دەبێتە هۆی ئەوەی کە بازاڕی دەروەی وڵات لە دەست بدات.
بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا و بە تایبەتی بەرهەمە شیمیاییەکان بۆ کود و پیتاندنی زەوی کشت و کاڵییەکان و لەوانە گوڵخانەکان وایکردووە کە نرخی گوڵ لە ئێران بەرز ببێتەوە. لە لایەکی دیکەوە دۆخی خراپی ئابووری خەڵکی ئێران وایکردووە فرۆشی گوڵ لە بازاڕە ناوخۆییەکان کەم بێتەوە. 
هەر لە پێوەند لەگەڵ بازاڕی گوڵ ڕۆژی پێنج شەممە هەفتەی ڕابردوو بازاڕی گوڵی تاران ئاگری گرت و بە چەندین میلیۆن دۆلار زیانی لەم بازاڕە دا.


ئه‌م بابه‌ته 101 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:33:20/07/2019