دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران

دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات و لە زاری ماڵپەڕی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو شارۆمەندی کورد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی ئتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا خوێندکارێکی کورد بە ناوی "جەبار دودکانلوو" ، خوێندکاری زانکۆی "پەیامی نوور" ی شاری خۆی، لە لایەن ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.
بە پێی زانیارییەکان هۆکاری دەستبەسەری ئەو شارۆمەندە هەڵگرتن جێ کلیلی بە شێوەی ئاڵای کوردستان بووە.
ڕۆژی شممە ١٥ی پووشپەڕ، شارۆمەندێکی دیکە، خەڵکی شاری سنە بە ناوی "ڕەمەزان سوڵتانیان" لە لایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر کراوە.
تۆمەتی ئەو شارۆمەندە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران" بووە.

ئه‌م بابه‌ته 106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:19:20/07/2019