چوونە سەرەوەی هەژاری و ململانێی هەڵاوسان و یارانە

چوونە سەرەوەی هەژاری و ململانێی هەڵاوسان و یارانە

ئەنجامی لێکۆڵینەوە و تاوتوێ کردنی بانکی ناوەندی ئێران دەری دەخات کە پێ دانی یارانەی نەغدی بە خێزانە ئێرانییەکان لە ساڵی ١٣٨٩ وە تا ئێستا، تەنیا لە دوو ساڵی یەکەم دا بۆتە هۆی کەمبوونەوەی هەژاری، بەڵام لە درێژەدا پێچەوانە بۆتەوە و لە ساڵی ١٣٩٥دا لە چاو ساڵی دەستپێکی ئەو پرۆژەیە، سەبەتەی خۆراک و هێزی کڕێنی خەڵک لاوازتر بۆتەوە. 

لە میانەی ئەو ساڵانەی کە یارانە دراوە بە خەڵک بە هۆی بوونی هەڵاوسانی بەرز و بەتایبەتی لە هەندێک قۆناغدا، نرخی ڕاستەقینە و هێزی کڕینی خەڵك بە یارانەی ٤٥ هەزار و ٥٠٠ تمەنی هەر ئێرانییەک بۆ ئاستێکی زۆر نزم دابەزیوە. لێکدانەوە سەرەتاییەکان دەری دەخەن کە هێزی کڕێنی یارانە لە ساڵی ٩٥ دا بۆ ١٣ هەزار تمەن دابەزیوە و ئەگەر بڕیار بایە کە هەڵاوسانی بازاڕ لە بەرچاو بگیرابایە دەبوو ٩٨ هەزار و ٢٦٠ تمەن یارانە بە خەڵک بدرابایە. 

پرۆژەی پێدانی یارانە بە خەڵك لە لایەن ئەحمەدی نژاد لە ئەنجامی سیاسەتی پۆپۆلیستی هاتە ئاراوە و نەک هیچ یارمەتییەکی بە دۆخی خراپی ئابووری خەڵکی ئێران نەکرد، بەڵکوو ڕێی بۆ دزی و بە تاڵان بردنی هەرچی زۆرتری سەروەت و سامانی خەڵک خۆش کرد.



ئه‌م بابه‌ته 334 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:43:19/07/2019