سنە/ چالاکانی مەدەنی و ڕۆشنبیری سەردانی جەلال مەلکشایان کرد

سنە/ چالاکانی مەدەنی و ڕۆشنبیری سەردانی جەلال مەلکشایان کرد
بە پێی هەواڵیک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی پووشپەڕ، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و ڕۆشنبیری شاری سنە سەردانی مامۆستا جەلال مەلکشا، شاعیری ناوداری هاوچەرخی کوردیانکرد.
جێی ئاماژەیە کە ئەم بە سەرکردنەوە لە لایەن ئینجی ئۆی "یارانکۆ"ی شاری مەریوان ڕێکخرابوو.
جەلال مەلکشا یەکێک لە شاعیرانی بەناوبانگی کوردستانە کە چەندین بەرهەمی شیعری پێشکەش بە کتیبخانەی کوردی کردووە و زۆرجاران بە هۆی هەڵوێستی بەرامبەر بە نەهامەتییەکانی گەلەکەی و پشتیوانی لە تێکۆشەرانی کورد لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە خراوەتە ژێر گوشار و زیندان کراوە.

ئه‌م بابه‌ته 381 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:56:19/07/2019