ژاوەرۆ/ دۆستێکی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ژاوەرۆ/ دۆستێکی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، بە داخەوە ڕۆژی هەینی ١٩ی جولای ڕێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕ دۆستێکی دێرینی کۆمەڵە لە ناوچەی ژاوەرۆی مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
کاک میرزا غەفار نووری خەڵکی ئاوایی ساڵیان لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا بە هۆی جەڵدەی مێشکەوە دڵی بۆ هەمیشە لە لێدان وەستا.
کاک میرزا غەفار لە دەیەی شەستی هەتاوی یارمەتیدەری هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە و خانەخوێیکی دڵسۆزو نیشتمان پەروە و دڵسۆز بوو. پێاوێکی جێگای متمانەی کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆ بوو . وێڕای بەخەم بوونمان بۆ لە دەست دانی دۆستێکی بەوەفای کۆمەڵە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەس و کاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:49:19/07/2019