ئەمریکا ٥٠٠ هێزی سەربازی نوێ ڕەوانەی عەرەبستان دەکات

ئەمریکا ٥٠٠ هێزی سەربازی نوێ ڕەوانەی عەرەبستان دەکات

دوو بەرپرسی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە لە وت و وێژ لەگەڵ نیۆیۆرک تایمز ئەو هەواڵەیان پشت ڕاستکردەوە کە دەوڵەتی ئەمریکا بە نیاز ٥٠٠ سەربازی تازەنەفەس ڕەوانەی عەرەبستانی سعوودی دەکات

ئەم ڕۆژنامەیە ئەم هەوڵەی بە "نوێترین شانۆی دەسەڵاتلە لایەن ئەمریکاوە بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی لێک داوەتەوە.

پێشتر کاناڵی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن شەوی چوارشەممە ٢٦ی پووشپەڕ لە زار دوو بەرپرسی سەربازی ئەمریکا ڕاپۆرتی دابوو کە ئەم کەسانە لە پێگەی ئاسمانی "ئەمیر سوڵتانلە ڕۆژهەڵاتی ڕیاز پێتەختی سعوودییا جێگیر دەبن.

لە ئێستادا ژمارەیەک لە سەربازە ئەمریکاییەکان بە مەبەستی دامەزراندنی سیستمی بەرگری موشەکی پاتریۆت و نوژەنکردنەوەی باندەکانی فڕۆکەخانە لە پێگەیەکی سەربازی جێگیرن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ٥٠٠ کەس لە چوارچێوەی بەرنامەی بردنە سەرەوەی هێز لە ناوچەکە ڕەوانە دەرکرێن کە کۆشکی سپی مانگی ڕابردوو بڕیاری لە سەر دابوو

دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕۆژی سێی جۆزەردان هەواڵی ناردنی ١٥٠٠ هێزی نوێی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بڵاو کردەوە. سی ئێن ئێن لە زار سەرچاوەیەکی خۆی کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت باسی لەوە کردووە کە هەڵبژاردنی سەربازگەی ئەمیر سوڵتان، بە هۆی هەڵکەوتەی ستراتیژی جوگرافیایی تایبەتییەوە و ئەوەی کە موشەکە ئێرانییەکان زەحمەتە بتوانن بی پێکن، هەڵبژێردراوە.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گوڵانی ئەمساڵ ناوی ئابراهام لینکۆڵنی لەگەڵ چەند بۆمبهاوێژی ستراتیژیکی بی ٥٢ی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

سی جۆزەردانیش فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران کەوتە خوارەوە.

دوو لایەنی ئێران و ئەمریکا دەڵێن کە خوازیاری شەڕ نین، بەڵام لە ئەگەری هێرش دا بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەپارێزن



ئه‌م بابه‌ته 377 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:16:18/07/2019