کۆمپانیا کەشتیوانییەکان بۆ تێپەڕین لە کەنداو لە پاسەوانی تایبەت کەڵک وەردەگرن

کۆمپانیا کەشتیوانییەکان بۆ تێپەڕین لە کەنداو لە پاسەوانی تایبەت کەڵک وەردەگرن

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ڕۆیتێرز کۆمپانیا کەشتیوانییەکانی لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پارێزگاری لە ئاسایشی کەشتییەکانی خۆیان پاسەوانی تایبەتی بە خزمەت دەگرن

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو پاسەوانانە چەکدار نین.

ئەم هەونگاوە پاش توندبوونەوەی گرژییەکان لە کەنداو و بە تایبەتی بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێک لە قایەقەکانی سپای پاسداران بۆ ڕاکێشانی نەوتهەڵگرێکی بریتانیایی بۆ سنووری ئاوەکانی ئێران کە پاش دەستێوەردانی ناوشکێنێکی بریتانیایی ناسەرکەوتوو مایەوە. پاشان سپای پاسداران هێرشی دژی نەوتهەڵگرەکە ڕەت کردەوە و وتی ئەگەر  ڕاگرتنی نەوتهەڵگرەکانی پێ بسپێردرێت، سەرکەوتووانە ئەو ڕاسپاردەیە جێ بە جێ دەکات.

هەربۆیە کۆماری ئیسلامی بۆ تۆڵە سەندنەوە، بەنیاز بوو کە نەوتهەڵگری گریس ١ لە جەبەلولتارق ڕابگرێت.

کۆمپانیاکانی پاسەوانی تایبەت تەنیا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی دزە دەریاییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مۆڵەتی کەڵک وەرگرتن لە چەکیان هەیە، بەڵام کەڵک وەرگرتن لە پاسەوانە بێ چەکەکان، پێویستی بە مۆڵەت نییە



ئه‌م بابه‌ته 101 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:32:18/07/2019