هۆک؛ بەحرەین دەبێتە میوانداری کۆنفرانسی ئەمنییەتی دەریایی

هۆک؛ بەحرەین دەبێتە میوانداری کۆنفرانسی ئەمنییەتی دەریایی

 

برایان هۆک بەرپرسی ژووری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی پووشپەڕ ڕایگەیاند کە بەحرەین لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوو دەبێتە میوانداری کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی ئەمنییەتی دەریایی بە ئامادە بوونی بەرپرسانی ٦٥ وڵاتی جیهان.
بە وتەی ئەم بەرپرسەی ئەمریکا، کۆنفرانسەکە کە ئەنجامی هاوکاری هاوبەشی نێوان ئەمریکا و بەحرەینە لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان بەڕێوە دەچێت.
کاناڵی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن لە ڕاپۆرتێکدا دەربارەی کۆبوونەوەکەی برایان هۆک لەئەندێشکەدەی ئەمریکایی "ئەنجوومەنی ئاتلانتیک” ڕایگەیاندووە کە کۆنفرانسەکەی بەحرەیندرێژەی کۆنفرانسەکەی "وەرشۆ”ـە کە ڕێبەندانی ساڵێ پار بە ناونیشانی "ئاشتی و ئەمنییەت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” بەڕێوە چوو. 
کۆنفرانسی وەرشۆ بەڵام بابەتی ناکۆکی قوڵی ئێرانی لێ کەوتەوە، بە جۆرێک کە تاران ئەوکۆنفرانسەی بە "کۆنفرانسێکی دژە ئێرانی” ناوزەد کرد، بابەتێک کە واشینتۆن وەدرۆی خستەوە. بەڵام لەو کۆنفرانسەدا ئاماژەی ڕاستەوخۆی چەند جارە بە ئێران درا.
کۆنفرانسی بەحرەینیش دوابەدوای بەرزبوونەوەی گرژییەکان لە ناوچەی کەنداو و بە ئامانجبوونی چەند نەوتهەڵگر بەڕێوە دەچێت. ئەمریکا دەڵێت کە هێرش بۆ سەر نەوتهەلگرەکان پیلانیئێران بووە، بەڵام ئێران ئەو ئیدیعاعایە ڕەت دەکاتەوە. 
لە لایەکی دیکەوە هەواڵنێری بلۆمبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا لە زار برایان هۆکەوە نووسیویەتی کەئەمریکا بە نیازە لە ماوەی چەند حەوتووی داهاتوو کۆمەڵێک زانیاری دەربارەی هەوڵە نوێکانیخۆی بۆ دابین کردنی ئەمنییەتی کەشتیوانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بخاتە بەر دەست دیپلۆماتەبیانییەکانی جێگیر لە دەرەوەی واشینتۆن.



ئه‌م بابه‌ته 391 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:00:18/07/2019