بەرپرسێکی ئەمریکایی؛ پێ دەچێت ئیران “نەوکەشە ئیماراتی”ـیەکەی ڕاگرتبێت.

بەرپرسێکی ئەمریکایی؛ پێ دەچێت ئیران “نەوکەشە ئیماراتی”ـیەکەی ڕاگرتبێت.

ئاسۆی ڕۆژ
زانیارییەکان بۆ بەدواداچوون بۆ کەشتییەکان دەری دەخات کە دوو ڕۆژ پێشوو "نەوتهەڵگرێکی ئیماڕاتیلە کاتی تێپەڕین لە گەروو هۆرمز ون بووە، بابەتێک کە پاش بەرزبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، بۆتە نیگەرانی و ئەگەری ڕاگرتنی ئەو نەوتهەڵگرە لە لایەن ئێرانەوە بەهێز دەکات.

هەواڵنێری ئاسۆشەیتێدپرێس ڕۆژی سێ شەممە ٢٥ی پووشپەڕ لە زار بەرپرسێکی ئەمریکایی ڕاپۆرتی نووسیوە کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گومانی لە ئێرانە ئەم نەوتهەڵگرەی ڕاگرتبێت، چونکا هەر ئێستا ئەم نەوت هەڵگرە لە پایەگایەکی سەر بە سپای پاسدارانە لە دووڕگەی قشم.

ئەگەری ڕاگرتنی ئەم نەوتهەڵگرە لە کاتێکدایە کە بەم دواییانە نەوتهەڵگرێکی ئێران لە جەبەلولتاریق ڕاگیراوە و بەرپرسانی ئێران و لەوانە عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی هۆشداری دابوو کە ئەم کارە بێ وڵام نامێنێتەوە

نەوتهەڵگری ئیماڕاتی "ڕیاحشەوی شەممە سیستمی سینگناڵ ناردنی بۆ دیاری کردنی شوێنەکەی کوژاندۆتەوە و دیار نەماوە. ئەم ڕاپۆرتە هەروەها باس لەوە دەکات کە دوایین شوێنی نەوتهەڵگرەکە، بەرەو ئاوەکانی ئێران بووە

هەر لەم پێوەندەدا هەواڵنێری بلومبێرگ لە زاری سالم ئەلزەعامی، بەڕێوەبەری بەشی هاوکاری ئەمنییەتی نێونەتەوەیی وەزارەتی دەرەوەی ئیماڕات باسی لەوە کردووە کە ئەم نەوتهەڵگرە بچووکە کە دوو هەزار تۆن هەڵدەگرێت لە پاناما تۆمار کراوە و هی ئیماڕات نییە و تەنانەت پێرسۆنێلی ئەو نەوتهەڵگرەکەش ئیماڕاتی نین.



ئه‌م بابه‌ته 379 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:30:16/07/2019