ئەرەس ئەمیری؛ چونکا هاوکاری ئیتلاعاتیم نەکرد، ١٠ ساڵ زیندانییان بە سەردا سەپاندم

ئەرەس ئەمیری؛ چونکا هاوکاری ئیتلاعاتیم نەکرد، ١٠ ساڵ زیندانییان بە سەردا سەپاندم


ئەرەس ئەمیری خوێندکاری زانکۆی کینگستۆن کە لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بە "جاسووسیبۆ بریتانیا تۆمەتبار کراوە، لە توێی نامەیەکی سەر ئاواڵە بۆ سەرۆکی دەزگای دادوەری دەنووسێت کە چوونکا وڵامی "نام بە داوای بەرپرسانی ئەمنییەتی ئێران بۆ هاوکاری ئەمنییەتی ڕەت کردەوە، بە ١٠ ساڵ زیندان سزا درام.

ئەرەس ئەمیری لاریجانی، خوێندکاری ماستەری فەلسەفەی هونەر لە زانکۆ کینگستۆنی بریتانیا کە بە دە ساڵ زیندان حوکم دراوە، نامەیەکی دوور و درێژی بۆ ئیبراهیم رەئیسی نووسیوە و بە شیکردنەوەی چۆنیەتی ئامادە کردنی دۆسییەکەی، داوای پێداچوونەوەی بە دۆسییەکە و ئیعادەی مافەکانی کردووە.

ئەرەس ئەمیری ٢٣ی ڕەشەممە ٩٦ی هەتاوی و کاتێک کە بۆ سەردانی بنەماڵەکەی گەڕابوویەوە بۆ ئێران، بە تۆمەتی "هەوڵ دژی ئاسایشی نەتەوەییدەستگیر و جۆزەردانی ٩٧ وەسیقەی ٥٠٠ میلیۆنی بۆ ئازادی کاتی دیاریکرا، بەڵام خەرمانانی هەمان ساڵ دووبارە دەستگیر کرایەوە و گوڵانی ئەمساڵ بە ١٠ ساڵ زیندان حوکم درا

ئەمیری لە نامەکەیدا دەگێڕێتەوە کە پاش ئەوەی کاتێک کە ڕاشکاوانە بە داوای هاوکاری ئەمنییەتی لەگەڵ ئیتلاعاتی ئێران، وڵامی نام دایەوە و وتم تەنیا لە بواری تایبەتی خۆم و بە شێوەی ڕەسمی دەتوانم کار بکەم، پاش چەند خولەک لە لایەن قەناعتکار بازپرسی دۆسییەکە لە لقی یەکی دادسەرای ناوچەی ٣٣ی تاران بە ١٠ ساڵ زیندان حوکم درامجێی ئاماژەیە کە دەرکردنی حوکمی ئەمیری لە زار وتەبێژی دەزگای دادوەری ئێرانەوە، لە تەلەفزیۆنی ئەو وڵاتەوە بڵاو کرایەوە و تیێدا غۆڵامحسینی ئیسماعیلی بە بێ ئاماژە بە ناوی ئەرەس ئەمیری ئەوی بە بەرپرسی مێزی ئێران لە ئەنجوومەنی کولتووری ئینگلیس و هاوکاری دەزگای جاسووسی ئەو وڵاتە و پلان دارێژەر بۆ پرۆژەی هێرشی کولتووری ناساند.


ئه‌م بابه‌ته 99 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:53:16/07/2019