سکاڵای قوربانیانی تیرۆریزمی ئێران بۆ وەرگرتنی قەرەبوو لە ئینستێکس

سکاڵای قوربانیانی تیرۆریزمی ئێران بۆ وەرگرتنی قەرەبوو لە ئینستێکس


ئاسۆی ڕۆژ
خزم
و کەس و کاری گرووپێک لە کوژراو و بریندارەکانی هێرشە تیرۆریستییەکانی فەلەستین لە ئیسرائیل خوازیاری بلۆکە کردن داراییەکانی سازوکاری دارایی یەکێتی ئۆرووپا بۆ ئێران ـئینستێکس-ن.

لە سکاڵای ئەم گرووپە کە ڕۆژی دوو شەممە پێشکەش بە دادگایەکی سەرەتایی لە پاریس کرا، داوا کراوە کە هەموو داراییە نەغدی و سوودە نەوتییەکان و یان مڵک و ماڵی کۆماری ئیسلامی یان ئەوەی کە لە لایەن کەس سێهەم بۆ وەرگرتنی بەرژەوەندی ئێران دەخرێتە سندووقی سازوکاری دارایی تایبەتەوە یان دەبێت، بە مەبەستی دانی قەرەبوو بە قوربانیانی "عەمەلیاتە تیرۆریستییەکانکە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، دەستی بە سەردا بگیرێت.

سکاڵاکاران شارۆمەندە ئیسرائیلی و ئەمریکایین و سکاڵای ئەوان بە پێی دەرکردنی بڕیاری دادگا ئەمریکاییەکانە کە لە داراییەکانی ئێران، قوربانیانی "عەمەلیاتە تیرۆریستییەکانکە ئێران تێیدا تاوانبارە، قەرەبوو بکرێنەوە.

کۆماری ئیسلامی بڕیاری دادگاکانی ئەمریکا بە پێی یاسای "پارێزراوی دەسەڵاتدارییەتیبە نایاسایی دەزانێت، بەڵام ئەمریکا پێی داگرتۆتەوە کە دەربارەی ئەو "وڵاتانەی کە پشتیوانی تیرۆریزمـن ناچارە بە جێ بە جێ کردنی ئەو یاسایە نییە

بە هۆی گەمارۆکانی سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە لە بواری کاروباری بانکی و دارایی، زۆرێک لە کۆمپانیا ئەمریاییەکانش بە هۆی نیگەرانیان لە گەمارۆ سانەوییەکانی ئەمریکا پێوەندییە ماڵییەکانی خۆیان لەگەڵ ئێران ڕاگرتووە



ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:28:16/07/2019