کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنوری شاری سەردەشت ئەمە دووەمە برایە کە لە بنەماڵەیەکدا دەکوژرێت

کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنوری شاری سەردەشت
ئەمە دووەمە برایە کە لە بنەماڵەیەکدا دەکوژرێت
بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە دەستەێک لە کۆڵبەران لە سنوری شاری سەردەشت لەلایان هێزە نزامییەکانی ڕژیمەوە دەدرێنە بەر دەستڕێژی گولە و لەئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی گولانی سەردەشت بەناوی" محمد ئیبراهیم زادە "کوژرا.
جێگەی باسە ناوبراو برای "ناسرئیبراهیم زادەیە" کە هاوینی ساڵی ڕابردوو لەکاتی کۆڵبەریدا لەلایان هێزە نزامییەکان ڕژیمەوە کوژرا.

ئه‌م بابه‌ته 61 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:56:16/07/2019