وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە هەواڵی دەستگیری “فەریبا عادڵخاهـ”ی پشت ڕاست کردەوە

وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە هەواڵی دەستگیری “فەریبا عادڵخاهـ”ی پشت ڕاست کردەوە

چەند ڕۆژ پاش بڵاو بوونەوەی کۆمەڵێک ڕاپۆرت دەربارەی دەستگیری فەریبا عادڵخاهـ شارۆمەندی ئێرانی-فەڕانسی لە تاران، وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە دەستگیری ئەوەی پشتڕاست کردەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە ڕۆژی دوو شەممە ٢٤ی پووشپەڕ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی دەستگیری ئەم لێکۆڵەرە دوو نەتەوەییە، داوای لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کرد دەربارەی ئەم دەستگیرییە ڕوونکردنەوە بدەن و دوابەدوای ئەو بە زووترین کات دەرفەتی دەست پێڕاگەیشتنی کۆنسوولی عادڵخاهـ، بڕەخسێنن

ئاگنێس فوون دێرموهل وتی؛ بەرپرسانی فەڕانسەوی لەم دۆخەدا دژوارەدا ڕێ و شوێنێکیان گرتۆتە بەر تا دەربارەی دۆخ و مەرجی دەستگیری ئەو زانیاری کۆبکەنەوە و داوای دەستپێڕاگەیشتنی کۆنسوولییان کردووە.”

ڕۆژێک پێشتر عەلی ڕەبیعی، وتەبێژی دەوڵەتی حەسەنی ڕووحانی بە پشتڕاستکردنەوەی فەریبا عادڵخاهـ وتبووی کە زانیاری نییە کە کێ و بە چ هۆکارێک ناوبراو دەستگیر کراوە

لە دوو ڕۆژ لەمەوبەرەوە کۆمەڵێک ڕاپۆڕت دەربارەی دەستگیری فەریبا عادڵخاهـ، لێکۆڵەری "دامەزراوەی لێکۆلێنەوەی زانستە سیاسییەکانی پاریس١٧ی جۆزەردان پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە ماڵەکەی خۆی دەستگیر کرا.

عادڵخاهـ پێشووتر چەندین جار سەردانی ئێرانی کردبووە

دەستگیری عادڵخاهـ لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی لە سەر دۆسییەی ناوکییەکەی و بە تایبەتی فەڕانسەوە تووشی ناکۆکی بوون.

پێشووتر موحسن ڕەزای سەرۆکی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕژیم تاران و فەرماندەی پێشووی سپاسی پاسداران لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنی وتی بۆ گوشار هێنان بۆ سەر ئەمریکا و ئۆرووپا و وەرگرتنی پارە لە بری ئازادییان دەکرێت شارۆمەندانی ئەمریکایی و ئۆرووپای دەستگیری بکرێت.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی بریتانیا وتبووی ئەم شێوە گرەوکشی کردنە لە ئازادی شارۆمەندانی ئەمریکایی و ئۆرووپای لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە قێزەونە.

پشووتر نازەنینی زاغەری-رتکلیف شارۆمەندی ئێرانی بریتانیایی و کارمەندی دامەزراوەی خێرخوازی تامسۆن ڕۆیتێرز یەکێک لەو کەسانە بوو کە نەورۆزی ١٣٩٥ پاش سەفەر بۆ ئێران دەستگیر کرا.

ماوەیەک لەمەوبەر بوریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی پێشووی بریتانیا و یەکێک لە دوو کاندیدی جیددی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، چەند ڕۆژ بەر لە ئازاد بوونی زاغەری کە دوو هەفتەی ڕابردوو ئازاد کرا، بە جانتایەکی سوورەوە چوو بۆ ئێران، کە زۆرێک لە چاودێرانی سیاسی لەوبڕوایە دا بوون کە لەو جانتایە پارەی کەشی تێدابووە بۆ ئازادی زاغەری، وەک ئەو پلانەی موحسێن ڕەزایی باسی لێوە کردبوو

سیامەکی نەمازی و باقر نەمازی، باوکیشی کە ئێرانی ئەمریکاییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ وڵاتی دوژمنی، ئەمریکا ١٠ساڵ زیندانی بە سەر دا سەپا.

ژیو وانگ، شارۆمەندی چینی ئەمریکایش بە تۆمەتی "پێدزە کردنبۆ ئێران و ناردنی زانیاری نهێنی بۆ ئەمریکا، ئێستا لە ئێران لە زیندانییە. ئەویش ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

عەباسی عەداڵەت، مامۆستای زانکۆی ئیمپریال کالج و لە چالاکانی نەیاری گەمارۆ و شەڕ دژی ئێرانیش ٢٦ی نەورۆزی ئەمساڵ دەستگیر و سەرەڕای ئەوەی کە خێزانەکەی بارمتەی پێویستیان بۆ ئازادییەکەی ئامادە کردبوو، بەڵام لە لایەن دادگای ئینقلابەوە پێش بە ئازادی گیراوە

نزار زکا، کارناسی تێکنۆلۆژی لوبنانی کە گرین کارتی ئەمریکای هەیە، لەو کەسانە بوو کە لە لایەن ئێرانەوە چوار ساڵ زیندانی کرا، بەڵام ٢٤ی خەرمانانی ٩٤ لە لایەن کاروباری سەرۆک کۆماری بۆ بەشداری لە "کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی ڕۆڵی ژنان لە گەشەی بەردەوامسەردانی تارانی کردبوو، دیار نەما و پاش ٤٥ ڕۆژ هەواڵی دەستگیرییەکەی بڵاو کرایەوەزاکا جۆزەردانی ئەمساڵ پاش نێوەندگیری سەرۆک کۆماری لوبنان ئازاد کرا و پاش گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی خۆی، لە کۆمەڵێک لێداوان بۆ کاناڵە تەلەفزیۆنییە ناوخۆییەکان، بە توندی هێرش کردە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران.



ئه‌م بابه‌ته 111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:40:15/07/2019