کرماشان؛ خنکانی ۲ لاو لەکاتی مەلە کردندا

کرماشان؛ خنکانی ۲ لاو لەکاتی مەلە کردندا

ئاسۆی ڕۆژ
بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە ڕۆژی شەممە ۲۲ی پوشپەڕ ۲ لاوی خەڵکی شاری کرماشان کەتەمەنیان ۲۲ساڵ و ۲٥ساڵ بووە لە ڕوباری ئاوایی "حاجی علیانی" کرماشان  بەهۆی ناشارەزایی لەمەلەکردن و زۆری ئاوی ڕوبارەکە گیانیان لەدەستدا و تەرمی یەکێکیان لە لایان خەڵکەوە لەئاوەکە دەرهێنرا.

جێی باسە ئەم دوولاوە بەمەبەستی مەلەکردن ڕویان کردبووە ئەوناوچەیە و تەرمی ئەوەی دیکەشیان دوێنێ یەکشەمە ۲۳ی پوشپەڕ لە ڕوبارەکەدا دۆزرایەوە.
خەڵک و بە تایبەتی تر گەنجانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ دەربازبوون لە گەرمای هاوین و بەسەر بردنی کاتی پشوو، بە هۆی نەبوونی مەلەوانگەی ستاندارد و پارێزراو و سەیرانگەی شیاو، ڕوودەکەنە ڕووبارەکان و ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر لە ئەنجامی کەمتەرخەمی و سیاسەتی بەئەنقەستی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە ناوچە کوردستانییەکان، گیانیان لە دەست دەدەن. 

ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:21:14/07/2019