پیرانشار؛ کچێکی مێرمنداڵ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

پیرانشار؛ کچێکی مێرمنداڵ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا


ئاسۆی ڕۆژ

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲۲پوشپەڕ کچێکی مێرمنداڵی تەمەن ۱۷ساڵی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی ئەو هەواڵە "هاجەر ئارووسیخەڵکی ئاوایی "شەکراوایسەر بە شاری پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە "هاجەربە هەواڵنێری ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاندووە کە هاجەر بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە


کۆمەڵناسان دابەزینی ئاستی خۆکوژی مرۆڤەکان بۆ تەمەنی منداڵی و مێرمنداڵی و بە تایبەتی لە نێو کچان و ژیانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە زەنگێکی مەترسیدار بۆ داڕمانی باوەڕمەندی بە داهاتوو دەزانن

کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوو بە چەسپاندنی یاسا سەدە ناوەڕاستییەکان و جێ بە جێ کردنیان بە سەر خەڵکی ئێراندا، دۆزەخێکی بۆ دانیشتوانی ئێران و بە تایبەتی کچان خولقاندووە


ئه‌م بابه‌ته 122 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:13:14/07/2019