بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات و لە زاری ماڵپەڕی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢١ پووشپەڕی ١٣٩٨ ، لە ئاکامدا ڕواوەدوونان تەقە لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی سەقز و پێکدادانی ئەو ئۆتۆمبێلە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکە، دوو کەس گیانیان لە دەست دا.
ئەو کاسبکارە بە ناوی "حەسەن مامە عارف" خەڵکی سەقز، کە بارەکەی سپلیت بووە، لە ڕێگای سەقز بۆ بیجار دەکەوێتە بەر دەستڕێژی تەقەی چەکدارانی ڕژیم و لە ئاکامدا ناوبرا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکە خۆپێکدادەدەن و هەردوو شۆفیر گیانیان لە دەست دەدەن.
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه