ترامپ؛ ئێران دەبێت زۆر وریای هەڵسووکەوتەکانی بێت

ترامپ؛ ئێران دەبێت زۆر وریای هەڵسووکەوتەکانی بێت

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وت و وێژ لەگەڵ هەواڵنێران بەر جێ هێشتنی کۆشکی سپی وتی کە ئێران لە دۆخێکی زۆر مەترسیدار دایە و دەبێت زۆر وریای هەڵسووکەوتەکانی بێت.

ترامپ ڕۆژی هەینی ٢١ی پووشپەڕ بەر لە سەردانی بۆ ویلایەتی های ویسکانسێن و ئۆهایۆ بۆ ماوەی چەند خولەک لەگەڵ هەواڵنێران گفت و گۆی کرد. ئەو لە وڵامی پرسیارێکی دەربارەی ئێران وتی؛ ئێران باشترە وریا بێت، ئەوان خەریک پێ دەخەنە قۆناغێکی زۆر مەترسیدارەوە و دەبێت زۆر وریای هەڵسووکەوتەکانیان بن. 

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی پووشپەڕ لە تویتێک دا نووسیبووی کە بەم زووانە کۆمەڵێک گەمارۆی نوێ دژی ئێران دەخرێتە بواری جێ بە جێ کردنەوە، لە وردەکاری کات و جۆری گەمارۆکان هەواڵێک بڵاو نەکراوەتەوە. 

دۆناڵد ترامپ ڕۆژێک بەر لەوەش لە میانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەمیری قەتەر لە کۆشکی سپی هۆشداری دایە کۆماری ئیسلامی و وتی کە بۆ ئەو کارە زۆر خراپانەی کە ئەنجامی دەدات، دەبێت زۆر وریا بێت. 

گرژییەکانی ئێران و ئەمریکا لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو و بە تایبەتی لە ماوەی یەک دوو مانگی ڕابردوو چۆتە قۆناغێکی هەستیارەوە و تەنانەت تا بەریەکەوتنی سەربازی و هێرش ئەمریکا بۆ سەر هەندێک شوێنی ستراتیژی ئێران چووە پێشوە. 


ئه‌م بابه‌ته 123 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:23:14/07/2019